خۆپیشاندان کارتێکی سیاسی بەهێزی گەلە بۆ گۆڕانکاری لە عێراقی نوێدا

لەلایەن ستاندار Posted on 539 جار بینراوە

ئاری ئەحمەد
خۆپیشاندان شێوازیکی بەشداری سیاسیە، نمایندەی بۆچوونی هاوڵاتیان دەکات لەڕێگەی فشارەوە بۆ بەدەستهێنانی داواکاریەکانیان، واتە خۆپیشاندان کارێکی سیاسی بە کۆمەڵە. ئەم خۆپیشاندانانەی چەند ڕۆژێکە لە عێراق سەریهەڵداوە دەرئەنجامی داواکاری هاوڵاتیانی عێراقە لە دەسەڵاتداران، بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان بەتایبەت داوای گۆڕانکاری سیستەمی سیاسی لە عێراق لە 2003، عێراقیەکان هیوایەکی زۆریان لەسەر دیموکراسی و سیستەمە پەرلەمانیەکەیان هەڵچنی بوو، بەڵام دوای 16 ساڵ لە حکومڕانی، عێراقیەکان ئەمڕۆ هاتونەتە سەرشەقام و داوای گۆڕانکاری و چاکسازی دەکەن، چەندین هۆکار هەیە بۆ ئەوەی خۆپیشاندان کارتێکی بەهێزی گەل بێت لە عێراقدا بۆ گۆڕانکاری، چونکە لەگەڵ هەموو ئەو تێبینانەی لەسەر سیستەمە سیاسیەکەی و شێوازی حکومڕانیەکەی هەیە کە تاڕادەیەک شیعەکان مۆنۆپۆڵی دەسەڵاتیان کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە عێراق دامەزراوە هەیە، وە دیموکراسی پەرلەمانی تەوافقی پەیڕەوی لیکراوە، ئەمەش وایکردووە کەم تا زۆر هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەشداربن لە حوکم، بۆیە گۆڕانکاری واردە، هەلومەرجی عێراق دوای شەڕی داعش زەمینە سازی گونجاوی کردووە بۆئەوەی هاوڵاتیان سەرنجیان زیاتر لەسەر ئەدای حکومڕانی بێت وە داوای حوکمی ڕەشید بکەن، هۆکارێکی تر لاوازی سەرۆک وەزیران لە دەستگرتن بەدەسەڵات و موماڕەسەکردنی، وەک ئاشکرایە”عادل عەبدول مەهدی” کوتلەی پەرلەمانی نیە، تا بەرگری لێبکات لە پەرلەمان، وە شەرعیەتی جەماوەری نیە چونکە لەناو گەلدا هەڵنەبژێردراوە، بەڵکو سەرئەنجامی ڕێکەوتنی نێوان چەند هاوپەیمانیەکی سیاسیە بۆ دانانی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق، کەئەمەش وایکردووە پێگەکەی هەردەم لەژێر هەڕەشەی گۆڕانکاری دابێت، بەتایبەت کە لەگەڵ بەرژوەندی ئەو لایەنانە یەکانگیرنەبێت، سەرەڕای کاریگەری عێراق بەوڵاتانی ئیقلمی و دەرەوە هەردەم موعەرەزە بە گۆڕانکاری، چونکە دەوڵەتی عێراق لە داوی 2003 نەیتوانیوە خاوەنی سیادەی خۆی بێت، بەشێک لە دەوڵەتەکان بە ئاشکرا تەداخول لە عێراق دەکەن ڕووە و بەرژەوەندییەکانیان ئاڕاستەی سیاسەت دەکەن لەم وڵاتە، بوونی میلیشای زۆری چەکدار کەسەر بەگروپ و ئەخرابە جۆربەجۆرەکانی شیعەن، مەترسی لەسەر دەسەڵاتی حکومەت دروستکردووە، نزیکە تێکەڵی خۆپیشاندانەکان ببن گۆڕانکاری دروستبەکەن، کاریگەری هەرێمی کوردستان و فشارەکانی بۆ سەر حکومەتی ناوەند، بەتایبەت رێکەوتنی پڕۆژە بودجەی 2019 کە هەرێم پابەند نەبووە بە ڕادەستکردنی نەوت، وەهەروەها ناوچە جێناکۆکەکان و هەوڵی گەڕاندوەی پیشمەرگە و دەسەڵاتی کوردی بۆ ئەم ناوچانە ئەرکی عەبدول مەهدی قورس تر کردووە و نەیارە سیاسیەکانی بەهێزترکردووە، دواجار خۆپیشاندانەکان ڕەنگدانەوەی گەلی عێراقە وە داواکاری ئەوانە بۆ گۆڕانکاری وە مافی ڕەوای هەموو کەسێکە لەڕێگەی خۆپیشاندانەوە دواکاریەکانی بگەیەنێت و فشاربکات و مانبگرێت، پێویستە ڕێز لەخواستی گەل بگیرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.