تاوەکوئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانی لەدەستداوە

لەلایەن ستاندار Posted on 213 جار بینراوە

ستاندەر

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی تەندروستی بەئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە: تاوەکو ئێستا بەهۆی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی تری باشوری عێراق زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٢٠٠٠ کەسیش بریندار بوون کەبرینی بەشێکیان قوڕسە، سەرچاوەکە کەنەویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، باسی لەوە کردووە کەژمارەی قوربانیان لەوەش زیاترە، چونکە بریندارەکان لەترسی دەستگیرکردنیان لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە روو لەنەخۆشخانە گشتیەکان ناکەن.

شایەنی باسە ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان لەزۆربەی شارەکانی عێراقی گرتۆتەوە، ئەگەرچی لەرۆژانی سەرەتادا خۆپیشاندەران بەمەبەستی باش کردنی خزمەتگوزاری و رەخساندنی هەلی کار خۆپیشاندانیان دەست پێکرد، بەڵام لەئێستادا سەقفی داواکاری خۆپیشاندەران بەرزتربۆتەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمەت دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.