پارتی وەڵامی نیگەرانییەکانی یەکێتی دەداتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 298 جار بینراوە

ستاندەر

پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی نیگەرانییەکانی یەکێتی دەداتەوە لەبارەی دەسەڵاتەکانی قوباد تاڵەبانیەوە، بۆ ئەم مەبەستەش “کاکەمین نەجار” ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بینه‌وه‌ بزانین له‌هه‌رشوێنێك خه‌له‌ل هه‌بێت چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی ئەوەشی گوتووە: ێككه‌وتنی ئێمه‌ و یه‌كێتی به‌وجۆره‌ نیه‌، چونكه‌ خۆ هه‌ر ئێمه‌ و یه‌كێتی له‌و حكومه‌ته‌دا به‌شدارنین ، گۆڕان و پێكهاته‌كانی تریش به‌شدارن، حكومه‌ت یاسا و ڕێسای خۆی هه‌یه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی له‌هه‌موو سنوری كوردستان هه‌بێت وه‌ جێگره‌كه‌شی هه‌روا، ئێمه‌ به‌وه‌ ڕازی نابین سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌س له‌ دهۆك و هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت وه‌ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش به‌ته‌نها له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت كوردستان یه‌ك حكومه‌ت و یه‌ك كابینه‌ و یه‌ك په‌رله‌مانی هه‌یه‌، هه‌موومان پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانیش به‌پێی یاسا دابه‌شكراوه‌ بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگر و وه‌زیره‌كانیش.

پێشتر قوباد تاڵەبانی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی لەبارەی پێنەدانی دەسەڵات لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حوکمەتەوە ئاگادارکردبووە، یەکێتییش لەم بارەیەوە نیگەرانی خۆی گەیاندبووە پارتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.