پیاوان و ژنان یەکسان نین جیاوازن

لەلایەن ستاندار Posted on 625 جار بینراوە

داستان خارگێڵانی

سەرەتا ژن و پیاو دوو کائینی سەربەخۆ و جودان ژینگەی دەرونی جەستەیی بیری رەفتاری پەروەردەیان تەواو جیاوازە
لە ڕووی سایکۆلۆژیاوە جیاوازن
ژن زووتر تورە دەبێت وە زووش ئاسایی دەبێتەوە وە پیاو درەنگ توڕە دەبێت بەڵام کە تورە بوو هەڵەی زۆر دەکات و لێکەوتەی خراپی لێدەکەوێتەوە
ژن زیاتر حەزی بە پاکی و ڕێکی هەیە پیاو زۆر گوێ نادات بە پاکی وە ڕێکی
لە ڕووی هۆڕمۆنییەوە جودان ژن پڕۆجسترۆن و ئیسترۆجین و پڕۆلاکتین وە پیاو تێستێستیرۆن ی هەیە و کاریگەری جیاوازیان لەسەر مێشک و جەستە و دەرون هەیە

تۆنی دەنگی ژن ناسک و تیژە هی پیاو گڕە
بۆیە ئەدای دوانیان جیاوازە
ژن لایەنی سۆزداری زاڵە بەسەر لایەنی بیر دا
زیاتر سۆزدار ترە پیاو سۆزداری کەمە لایەنی بیری زاڵە بەسەر سۆزداریدا
ئەم خاڵەش زۆر گرنگە بۆ پەروەردەکردنی منداڵ چونکە منداڵ پێویستە هەردوو لایەنی سۆز و بیری تێر بکرێت بۆئەوەی تاکێکی تەندروست پەروەردەبێت

ژنان لە چاو پیاواندا زیاتر وردن لە رەفتار و هەڵسوکەوتدا و زووتر نیازی بەرامبەرەکەیان بۆ دەردەکەوێت
وە ژنان زۆرتر دەدوێن بەچاو پیاوان وە کینە هەڵدەگرن بەلام کینەیان تا سەر نیە پێچەوانەی پیاوان

پیاو هەوڵ دەدات زۆربەی کارەکانی ژیان و کێشەکانی خۆی چارەسەری بکات بەکەمی باسی کێشە و گرفتارییەکانی دەکات
دەیەوێت خۆی بەتەنها فریاد رەسی خۆی بێت
بۆ نموونە گەر پیاوێک بچێت بۆ ناونیشانێکی نەناسراو بەلایەوە ئاساییە کە کاتێکی زیاتر بگەڕێ بە مەرجێک خۆی بیدۆزێتەوە بەڵام ژن وا نییە ڕاستەوخۆ لە یەکەم خاڵدا پرسیار دەکات
لە ڕووی بە هێزی و لە ش و لارەوە پیاوان بەهێزترن لە ئافرتان و توانای بە ئەنجام گەیاندنی کارە قورسەکان یان هەیە
بۆیە دوو ژینگەی تەواو جیاوازیان هەیە وە ئەو جیاوازییەش ئەتوانێت لەیەک یان نزیک کاتەوە و هۆگری یەک ببن و هاوسەرگیری بکەن و وەچە بخەنەوە و منداڵ پەروەردەکەن

جەمسەری باکور و باشوری موگناتیس یەک دەگرن واتە بۆ ئیدامە دان بە ژیانی هاوسەرگیری وە پەوەردەکردنی منداڵ پێویستە جیاوازبن گەر یەکسان بن ئەوا لەڕووی زانستەوە کێشەی رەگەزی یان کرۆمۆسۆمیان هەیە

کۆمەڵیک جیاوازی هەیە کە سایکۆلۆجیا وە دین وە زانست پاڵپشتیان دەکات و بە شوناسی مرۆڤ لەقەڵەمیان دەدات هەرکەسەیان سیفاتەکەی خۆی لەبیر کرد ئەوا شوناسی خۆی ونکردووە و ماف نییە بۆ نمونە پیاوێک جلی ئافرەت بپۆشێت یان بە پێچەوانەوە
یان پۆشاک و پێڵاو بۆ هەردوو ڕەگەز جودا نەبێتو یەک ستایل بۆ هەردووکیان هەبێت

بۆئەوەی دەرونێکی تەندروست و شوناسی یەکتر لەدەست نەدەن دەبێت جیاواز بن
ناکرێت کۆبوونەوەی پیاوان وە ژنان هەمان بابەت بێت زۆر تەندروستە کە بابەتەکان جیاوازبن
لەم سەردەمەماندا کۆمەڵێک تیۆر بە هەڵە تێگەیەنراوین کە دەبێت ژن و پیاو یەکسان بن راستە کۆمەڵێک یەکسانی مافی هەردوو کیانە وەک خوێندن وە مافی دادگا و یاسا و خزمەت کردن و کار کردن و یارمەتیدانی یەکتر هتد …
کەس لەگەڵ ئەمانەدا لاری نییە
بەڵام هیچ لۆژیک و مەنتیقی تیا نییە وە هەرگیزیش کارێکی دروست نییە کە رەفتارگەلێک تایبەتن بە پیاو و شوناسی پیاون ژن ئەنجامی بدات وە رەفتارگەلێک تایبەتن بە ژن و شوناسی ژنن پیاو ئەنجامی بدات

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.