ژمارەی رۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان بەیانامەیەک لەسەر خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاودەکەنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 345 جار بینراوە

ستاندەر

ژمارەیەک رۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی لەهەرێمی کوردستان بەیانامەیەک لەسەر خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی عێراق بڵاودەکەنەوە، کەئەمەدەقەکەیەتی.

بۆ رای گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان

چەند رۆژێكە لە شاری بەغداد و بەشێك لە شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق شەپۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕەزایی جەماوەری سەریهەڵداوە، لە پێناو خزمەتگوزارەییە سەرەتاییەكان و دادپه‌روه‌ری كۆمەڵایەتی و روبەڕووبونەوەی گەندەڵی و هەژاری و بێكاری، بەڵام لەبری جێبه‌جێ كردنی خواستەكانی خۆپیشاندەران لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق،‌ بە گوللـە روبەڕوویان بوونەتەوە.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی ناوخۆی عێراق ( 104) كه‌س كوژراون و ( 6107 ) كەس برینداربوون، ئەمە سەرەڕای دەستگیركردنی سەدان كەسی دیكە. دەزگا ئەمنیەكان تەنها بە روبەرووبونەوەی حۆپیشاندەران نەوەستاون، به‌ڵكو بۆ كپكردنی دەنگی ناڕەزایه‌تیەكان هەڵیانكوتاوەتە سەرنووسینگەی كەناڵەكانی (دیجلە، عەربیە، حەدەس، ئین ئاڕتی عەرەبی، فورات) و چەند دەزگایەكی راگه‌یاندنیان داخستووه.
ئێمە پێمان وایە، ئەم شێوازە لە روبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران كە تیایدا داوای مافە سەرەتاییەكانی خۆیان و روبەڕووبونەوە و دادگاییكردنی گەندەڵكاران دەكەن، پێشێلكردنی راستەوخۆی دەستور و یاسا كارپێكراوەكانی عێراقە، هەروەك چۆن پێشێلكردنێكی مافە كەونیەكانی مرۆڤە، كە خۆی لە ئازادی راده‌ربڕین و دەستكەوتنی زانیاری و رێزگرتن لە كەرامەتی مرۆڤ و خواستەكانی هاوڵاتیان دەبینێتەوە.
بەپێی ئاماری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی 2018، رێژەی بێكاری ( 40%) و هەژاری ( 41%)ه‌، بۆ گەندەڵیش عێراق لە پلەی (168)ه‌ لەسەر ئاستی جیهان.
لێرەوە بەبیر دەسەڵاتدارانی عێراق دەهێنینەوە، بەم رەفتارەیان دەوڵەتی عێراق بەرەو دەوڵەتێكی ئەمنی توندوتیژی دوور لە بەها دیموكراسیەكان ئاراسته‌ده‌كه‌ن؛ هەروەك چۆن ئەرك و بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی چاكسازی و جێبەجێكردنی خواستەكانی خەڵك و پابەند بوون بە بنەماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی عێراقیش، بەهەمان شێوە ئەركی روبەڕوونەوەی گەندەڵی و نادادپه‌روه‌ری كۆمەڵایەتی كە لە هەرێمی كوردستان كەمتر نیە لە شارەكانی دیكەی عێراق، دەكەوێتە‌ ئەستۆی حكومەت و دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان .
بۆیە ئێمە كە پێكهاتووین لە ژمارەیەك كەسایەتی و رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی، بە‌تووندی ئیدانەی پەلاماردان و هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەران و چالاكوانانی مەدەنی و دەزگا راگەیاندنەكان دەكەین و، بە رەفتارێكی نامرۆڤانەی دوور لە چوارچێوه یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی دەزانین و، رایدەگەیەنین: بەردەوامی ئەم مامەڵە نامرۆییە و شكاندنی كەرامەتی هاووڵاتیان و گەلانی عێراق دەبێتە هۆی بنبەستبوونی حوكمڕانی عێراق له‌‌ سیستەمێكی سەركوتكار.
بۆیە داوا دەكەین:
1- توندووتیژی و دەستدرێژیكردن و سەركوتكاری سەر خۆپیشاندەران بوەستێندرێت و كۆتایی پێبهێندرێت.
2- هەڵمەتەكانی دەستگیركردن و رەشبگیری خۆپیشاندەران و چالاكوانانی مەدەنی و هاووڵاتیان كۆتایی پێبهێندرێت.
3- دەبێت دەستگیركراوانی خۆپیشاندەر و چالاكوانانی مەدەنی و میدیاكاران بە زووترین كات ئازادبكرێن.
4- خۆپیشاندەرانی بریندار چارەسەری پێویستیان پێشكەش بكرێت و دەرگای نەخۆشخانەكان بەبێ فشاری هێزە ئەمنییەكان لەبەردەمیان كراوەبێت.
5- رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندن ئازادبن لە رووماڵی كاری رۆژنامەنووسیان و هێرشەكانی سەریان بووەستێندرێت.
6- بكوژانی خۆپیشاندەران و چالاكوانانی مه‌ده‌نی لە دەزگا ئەمنییەكان رادەستی یاسا و دادگاكان بكرێن و دەربازیان نەبێت لە سزای یاسایی.

ناوەكان:
1- نیاز عه‌بدوڵڵا
2- محه‌مه‌د ره‌ئوف
3- خالید سلێمان
4- ته‌حسین قادر
5- شوان محه‌مه‌د
6- كه‌مال ره‌ئوف
7- رووناك ره‌فیق
8- سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر
9- ئه‌نوه‌ر حسێن
10- ئارام مه‌حمود
11- پێشه‌وا چۆمانی
12- فازڵ حه‌مه‌ ره‌فعه‌ت
13- ئاوات محه‌مه‌د پیروه‌یس
14- یاسین ته‌ها
15- ئالان به‌رزنجی
16- عه‌لی كه‌ریمی
17- به‌شدار عوسمان
18- رێبوار ئه‌وڕه‌حمان
19- سه‌نگه‌ر ره‌سوڵ
20- شه‌یدا ئه‌نوه‌ر
21- هیوا عومه‌ر
22- فه‌رهاد چۆمانی
23- مه‌عروف مه‌جید
24- هوشیار مالۆ
25- هۆگر چه‌تۆ
26- شوان سابیر
27- رێبین ره‌سوڵ
28- جه‌زا محه‌مه‌د
29- ئازاد عوسمان
30- كامه‌ران عوسمان
31- بابان جه‌عفه‌ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.