بانگه‌وازێك بۆ ڕای گشتیی جیهانیی

لەلایەن ستاندار Posted on 257 جار بینراوە

ستانده‌ر

داوای ڕێگریكردن ده‌كرێت له‌ ئه‌ردۆغان، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بیته‌ دێوه‌زمەیەکی تازە‌ بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه‌

ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت ئه‌و دورگه‌ سیاسییه‌ بچووک و ئارامەی خۆرهه‌ڵاتی فوراتیش له‌ناو خوێندا نقومبكات و دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت.

کۆمەڵێک له‌ توێژەر و نوسەر و ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی و جین و توێژه‌ جیاوازه‌كان لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری توند دەدەن لە هەڵگیرسانی جەنگێکی خوێناوی لەسەر سنوری سوریا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەو هەڕەشە جدیە ئاگادار دەکەنەوە.

لە بەیاننامەکەی ئەو گروپە لە نوسەر و توێژەر و ڕۆژنامەنوسه‌دا هاتووە هه‌ڕه‌شه‌ی بەردەوامی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ لەشکرکێشی و داگیركردنی ناوچە کوردستانییەکانی سوریا، رۆژاڤا، ھێما بۆ ڕوودانی ئەو جەنگە خوێناویە دەکات كه‌ بێگومان دیسانەوە شەپۆلێکی تر لە خوێنڕشتن و وێرانکردن و ئاوارەبوون بەدوایخۆیدا دەھێنێت.
هەروەها تێیدا هاتووە ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت ئه‌و دورگه‌ سیاسییه‌ بچووک و ئارامەی خۆرهه‌ڵاتی فوراتیش له‌ناو خوێندا نقومبكات و دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت.

جێگای باسە لەکۆتایی بەیانامەکەدا داوا لە ڕای گشتی جیهانی و دەوڵەتی و خۆرئاوا و ئیداره‌ی ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دەکەن ڕێگە بگرن لەو سیاسەتە عەسکەرتاریەتەی ئەردۆغان و ڕێگە نەدەن بەو خەونە سوڵتانیەی و دەڵێن” لەم ڕوانگەیەوە داوا له‌ ڕای گشتیی جیهانیی و ده‌وڵه‌تانی خۆرئاوا و ئیداره‌ی سیاسیی ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه‌ لە خەمی ڕێگریکردن بن له‌ سیاسه‌تی عه‌سكه‌رتاییانه‌ی ئه‌ردۆگاندا و نەھێڵن خەونە سوڵتانییه‌كانی ئەم سه‌رۆكه‌ ئەوتۆریتێرە بچێتەسەر و ببێته‌ دێوه‌زمەیەکی تازە‌ بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه”

ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌

”بانگه‌وازێک بۆ ڕای گشتیی جیهانیی

جارێکی تر له‌ سەر سنوورەکانی سوریا لە خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ته‌پڵی جه‌نگێکی خوێناوی تر لێده‌رێت. هه‌ڕه‌شه‌ی بەردەوامی سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ لەشکرکێشی و داگیرکردنی ناوچە کوردستانییەکانی سوریا، رۆژاڤا، ھێما بۆ ڕوودانی ئەو جەنگە خوێناویە دەکات که‌ بێگومان دیسانەوە شەپۆلێکی تر لە خوێنڕشتن و وێرانکردن و ئاوارەبوون بەدوایخۆیدا دەھێنێت. ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت ئه‌و دورگه‌ سیاسییه‌ بچووک و ئارامەی خۆرهه‌ڵاتی فوراتیش له‌ناو خوێندا نقومبکات و دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت، لە شوێنی دانیشتوانە کوردەکەیدا دۆسته‌ ئیسلامی و سه‌له‌فییه‌کانی خۆی نیشته‌جێ بکات. سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر جه‌نگێکی نوێ له رۆژاڤادا درێژەدانە بەو دۆخی ناسه‌قامگیرییه‌ ناوەکیی و هه‌رێمیی و جیهانییە کە چەندان ساڵە له‌ سوریادا ئامادەیە و داخستنی ھەر ئاسۆیکی ڕاستەقینەیە بۆ چارەسەرکردنێکی یەکجارەکی.
پەلاماردانی سه‌ربازیی بۆسه‌ر دەوڵەتێکی تر، بەر لە ھەموو شتێک، دژ بە پرنسیپه‌ سیاسییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و یاسا نێوده‌ڵه‌تییه‌کانه‌. له‌ دۆخی ئه‌مڕۆکەی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا هه‌موو له‌شکرکێشییه‌کی تازەی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ ناو خاکی سوریا درێژەدانە بەو دۆخی جەنگ و بێباکییە سیاسیی و ئەخلاقییەی کە وزەی پێویست به‌ بەردەوامبوونی کێشەکان لەناوچەکەدا دەبەخشێت. رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستی بە پشوویەکی سیاسیی درێژە، نەک به‌ جه‌نگی درێژخایه‌نی تر، پێویستی به‌ له‌شکرکێشیی نوێ نییه‌ بەناوی دابینکردنی ئاساییش بۆ گه‌لانی ناوچه‌که‌، به‌ڵکو ‌پێویستی به‌ پرۆسه‌یه‌کی ئاشتیی به‌رفراوان و بیناکه‌ر و پێویستی بە وازھێنان لە خەونی سوڵتانیی و ناسیۆنالیستیی و فه‌نده‌مێنتالیستیی ھەیە. ئەوە به‌رپرسیارێتی کۆمەڵگای نێودەڵەتی، بەتایبەتی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه،‌ ڕێگریی لەم هه‌ڕه‌شه‌ و پێشھاتە تازەیە بکەن و نەھێڵن شەپۆلێکی تر لە کارەساتی ئینسانیی ڕوو لە ناوچەکە و جیھان بکات. خۆدزینەوە لەم بەرپرسیارێتییە بەشداریکردنە لەو تاوانە گەورەنەدا کە بەڕێوەن، ھەڵنەسانە بەو ئەرکە سیاسیی و ئینسانییانە کە دەتوانێت ژیانی سەدان ھەزار کەس بپارێزێت. ‌وەکچۆن دەستخۆشیکردنێکی ناڕاستەوخۆشە لەو تەماحە سیاسییە گەورانەی کە پیاده‌کردنیان بەناو سەدەھا قەسابخانەی ئەتنیی و دینیی و ئینسانییدا تێدەپەڕێت.
ده‌شێت بۆ سه‌رۆک ترامپ جه‌نگی تیرۆر له‌ سوریادا کۆتایی هاتبێت، به‌ڵام بۆ گه‌لانی ناوچه‌که‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌کتێکی داگیرکارانه‌ی نوێی ده‌وڵه‌تی تورکیادا، یان ھەر دەوڵەتێکی تردا، تیرۆر ھەم به‌ مۆدێل و شێوازە کۆنەکەی و ھەم بە شێوازی تر سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌. راستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ که‌ به‌بێ پشتیوانی ئه‌مریکا جه‌نگی سەربازییانە دژ بە داعش نه‌ده‌برایه‌وه‌، به‌ڵام له‌وه‌ش راستتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌بێ پشتیوانی رۆژاڤا و گه‌لانی سوریا و عێراق و هه‌رێمی کوردستان، به‌ته‌نها ئەم شه‌ڕە نه‌ده‌کرا و داعش تائێستاش خاوەن خەلافەتە تۆقێنەرەکەی خۆی بوو. لە ئێستاشدا بەھیچ مانایەک ھێزەکانی رۆژئاڤا مورته‌زه‌قه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا و هیج ده‌وڵه‌تێکی زلهێزی تر نین‌، که‌ به‌ پاره‌ و چه‌ک شه‌ڕیان پێبکەن، به‌ڵکو بکه‌رێکی سیاسیی گرنگن‌ و شایسته‌ی پشتیوانیی و بەرگریلێکردنن. ئەم ھێزانە‌ لەناو ئەو گێژاوە گەورەیەی سوریادا و له ‌ڕێگای حوکمڕانییه‌کی خۆجێییه‌وه‌ ژیانێکی نوێیان بۆ دانیشتوانە فرەڕەنگەکەی خۆیان و نه‌وه‌کانی داهاتوویان بنیاتناوە. بڕیاردانی سه‌رۆکی ئه‌مریکاش بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌سه‌ر سنوور، مانای بێلایه‌نیی نییه‌، به‌ڵکو مانای ده‌ستهه‌ڵگرتنه‌ له‌ به‌رپرسیارێتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پاراستنی ئاساییش و ئارامیی و پێکه‌وه‌ژیان لە‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا‌. وەک چۆن مانای بەشداربوونیشە لەو پەلامارەدا کە سوپاکەی ئەردۆگان بەتەمایە بەدیارچاوی دونیاوە ئەنجامیبدات.
ئێمه‌ بڕوای ته‌واوه‌تیمان به‌وه‌‌یه‌ که‌ ئاسایش لەم‌ ناوچه‌یە‌دا به‌ لەشکرکێشی و جه‌نگی تر و توندتوتیژیی زیاتر به‌رهه‌منایه‌ت، به‌ڵکو به‌ ڕێگرتن و به‌رگرتن له‌ هه‌موو کرده‌یه‌کی دوژمنکارانه‌ و جه‌نگاوه‌رانه‌ی ناسیۆنالیستیی و ڕادیکالیزمی دینیی‌ و بەڕێگرتن لە ھەر خەونێکی ئیمپراتۆریانە، به‌رقه‌رارده‌بێت. بێدەنگی ئیداره‌ی ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی و نەتەوە یەکگرتوەکانیش، لە دەستدرێژی سه‌ربازییانەی تورکیا بۆسەر‌ رۆژاڤا، ته‌نها مانای دروستکردنی پشێوی و نائارامیی و وێرانکاریی و کوشتار و ئاواره‌بوونی هه‌زاران خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵکو مانای له‌ده‌ستدانی هه‌موو متمانه‌یه‌کیشه‌ لای گه‌لانی ناوچه‌که‌ به‌و لانیکەمی ھاریکاریی و بەدەمەوەچوونە نێودەوڵەتییەی، کە بکەرە سەرەکییەکانی لە ئێستادا ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپیی و نەتەوە یەکگرتوەکانە. بەمەش دەگەڕێینەوە بۆ ڕۆژگاری سەروەری یاساکانی جەنگەڵ و دەستدرتێژی بەردەوامی بەھێز بۆسەر لاواز. لەم ڕوانگەیەوە داوا له‌ ڕای گشتیی جیهانیی و ده‌وڵه‌تانی خۆرئاوا و ئیداره‌ی سیاسیی ئه‌مریکا و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین هه‌رچی زووه‌ لە خەمی ڕێگریکردن بن له‌ سیاسه‌تی عه‌سکه‌رتاییانه‌ی ئه‌ردۆگاندا و نەھێڵن خەونە سوڵتانییه‌کانی ئەم سه‌رۆکه‌ ئەوتۆریتێرە بچێتەسەر و ببێته‌ دێوه‌زمەیەکی تازە‌ بۆ گه‌لانی ناوچه‌که‌. “
ناوەکان:
1- مەریوان وریا قانع مامۆستاى زانکۆ
2- ئاراس فەتاح نوسەر
3- مەسعود عەبدولخالق توێژەر
4- رێبین ئەحمەد ھەردی نوسەر
5- جمال حسێن توێژەر
6- ئاسۆس ھەردی رۆژنامەنووس
7- ھیوا قادر شاعیر
8- ھیوا فایەق شانۆکار
9- خالید سلێمان رۆژنامەنووس
10- چۆمان ھەردی مامۆستاى زانکۆ
11- کەمال رەئوف رۆژنامەنووس
12- ئارام سەعید نوسەر
13- کاوە محەمەد پەرلەمانتار
14- سەلاح رەشید وەزیرى خانەنشین
15- عەبدولقادر سەعید نوسەرو شاعیر
16- ئیسماعیل قادر بازرگان
17- هاوژین عەلى نوسەر
18- کاوە شیخ عەبدوڵا رۆژنامەنووس
19- هیوا رەزا رۆژنامەنووس
20- وریا غەریب سینەماکار
21- ڕابەر ڕەشید رۆژنامەنووس
22- لە تیف فاتیح نوسەر
23- دانا عەسکەر رۆژنامەنووس
24- بورهان حاجی سلێمان نوسەر
25- مەلا فەرمان نوسەر
26- ئەحمەد عەزیز نوسەر
27- دیارى محەمەد رۆژنامەنووس
28- هێرش بەرزنجى رۆژنامەنووس
29- زانکۆ ئەحمەد رۆژنامەنووس
30- ئاسۆ جەبار رۆژنامەنووس
31- یەحیا بەرزنجى رۆژنامەنووس
32- بەڵین ساڵح رۆژنامەنووس
33- موفەق خالید مامۆستاى زانکۆ
34- حیلمى رەسوڵ مامۆستاى زانکۆ
35- خدر عەلى مامۆستا
36- لوقمان حاجى قادر وەرگێر
37- ئاکۆ عەبدوڵا نوسەر
38- محەمەد ئەمین عەلى مامۆستاى زانکۆ
39- قادر محەمەد مامۆستاى زانکۆ
40- بەکر شێخ سەلام پارێزەر
41- ئارام هادى رۆژنامەنووس
42- دڵشاد بابان مامۆستا
43- نەوزاد ساڵح میدیاکار
44- مەحمود البستانى شاعیر
45- خالید رەشید دەرهێنەر
46- جەواد فەیزوڵا سەرۆکى شارەوانى
47- کەنعان حاتەم شاعیر
48- بێوار عیماد ئەندازیار
49- جەمیل محەمەد مامۆستا
50- سمکۆ حسێن فەرمانبەر
51- خەیرەدین خالید ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگا
52- خەلیل رەشید نوسەر
53- عیماد عەلى نوسەر
54- ئەیاد عەلى رۆژنامەنووس
55- محەمەد رەئوف رۆژنامەنووس
56- چیا عەباس نوسەر
57- نیاز عەبدوڵا رۆنامەنووس
58- هەندرێن شێخ راغب رۆژنامەنووس
59- هەڤاڵ عەبدوڵا مافپەروەر
60- گۆران جەلال پارێزەر
61- بێکەس قادر پارێزەر
62- نیشتمان کەمال چالاکی مەدەنی
63- رێباز مستفا نووسەر و وەرگێر
64- ئاکۆ ئاکۆیی نووسەرو شاعیر

65- هیوا سەید سەلیم رۆژنامەنووس
66- ئاورنگ محەمەد پزیشک
67- بێستون ژالەیى چالاکى مەدەنى
68- عەبدوڵا مەلا نورى پەرلەمانتارى پێشوو
69- کەنێر عەبدوڵا نوسەر
70- رەحمان غەریب رۆژنامەنووس
71- بەرزان حەمەخورشید نوسەر
72- شوان حەمە رۆژنامەنووس
73- کەمال محەمەد نوسەر
74- ئەکرەم خالید عەبدولکەریم فەرمانبەر
75- شیرکۆ حەمە ئەمین پەرلەمانتارى پێشوو
76- بروا رەسوڵ ئەحمەد مامۆستاى زانکۆ
77- خالید قادر محەمەد چالاکوان
78- شوان محەمەد رۆژنامەنووس
79- بەهمەن ئەحمەد تۆفیق مامۆستاى زانکۆ
80- رەعد رەفعەت مامۆستاى زانکۆ
81- فەرمان رەشاد رۆژنامەنووس
82- سەهل سابیر پزیشک
83- رزگار عەلى چالاکوان
84- کامەران خدر چالاکوان
85- پەریون عەزیز چالاکوان
86- مەجید ساڵح نوسەر
87- ستران عەبدوڵا رۆژنامەنووس
88- سەنگەر رەسوڵ توێژەر
89- هەنگاو هاشم رۆژنامەنووس
90- بارى ساڵح چالاکوان
91- سامان رەشاد رۆژنامەنووس
92- ئارى ئازاد چالاکوان
93- شوان هەرکى رۆژنامەنووس
94- دڵێر محەمەد تاهیر شانۆکار
95- دڵشاد ئەنوەر رۆژنامەنووس
96- ئازاد عوسمان رۆژنامەنووس
97- عومەر عەبدولکەریم رۆژنامەنووس
98- ئاراز محەمەد رۆژنامەنووس
99- بەمۆ شێخانى رۆژنامەنووس
100- بێستون باجەلان رۆژنامەنووس
101- ئارى عوسمان پارێزەر
102- شاخەوان عەبدوڵا مامۆستاى زانکۆ
103- خەبات رەشید مافپەروەر
104- رۆفان سەروەت چالاکوان
105- زانیار جەوهەر رۆژنامەنووس
106- سۆران عەلى چالاکوان
107- سەرهەنگ فەرەج پەرلەمانتارى پێشوو
108- محەمەد کیانى پزیشک
109- کامەران مەنتک مامۆستاى زانکۆ
110- سەردار محەمەد رۆژنامەنووش
111- بەکر حەمە سدیق مامۆستاى زانکۆ
112- پەیمان عیزەدین – پارلەمانتاری پێشوو
113- شادی نەوزاد- پارلەمانتاری کوردستان
114- رەوشەن ئەحمەد قاسم- رۆژنامەنوس
115- ئومید حەمە عەلی- پارلەمانتاری پێشوو
116- گەشە دارا – پارلەمانتاری خۆلی پێشوو
117- رازاو محەمەد فەرەج- پارلەمانتاری پێشوو
118- فریاد هیرانی- نوسەر و رۆژنامەنوس
119- حاکم فاروق جەمیل –وەزیری پێشوی داد لە حکومەتی هەرێم
120- خالید عەبدولکەریم -تویژەرو رۆژنامەنوس
121- رامان مەجید – پاریزەر
122- فەرهاد عەبدولرەحمان دۆسکی- چالاکوانی سیاسی
123- هاوژین مەلا ئەمین مامۆستاى زانکۆ
124- شکراللە حەمە ئەمین چالاکوان
125- مانو بەرزنجى رۆژنامنووس
126- شیروان شیروانى رۆژنامەنووس
127 – دانا رەوف شانۆکار
128- ئەنوەر رەشید عەولڵا، نووسەر

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.