کاردانەوەی وڵاتانی زلهێز سەبارەت بە هێرشەکەی تورکیا بۆسەر سوریا

لەلایەن ستاندار Posted on 227 جار بینراوە

ستاندەر

فەڕەنسا بەتوندی ئیدانەی هێرشەکە دەکات، لایخۆیەوە وەزیر کاروباری یەکێتی ئەوڕوپا لە فرنسا وتی پاریس و لەندەن داوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکەی تورکیا بۆسەر سوریا.

لیندزی گراهام ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا: ئیدارەی ترەمپ بێ شەرمانە دەستبەرداری هاوپەیمانە کوردەکانمان بوون

روسیا: هەڵمەتە سەربازییەکەی تورکیا دەستدرێژیە بۆ سەر سەروەری خاکی سوریا

لەهەمان کاتدا ئەڵمانیا هێرشەکە شەرمەزار دەکات و ڕایدەگێنێت کە ئەو هێرشە زیاتر پشێوی لەناوچەکە دروستدەکات و دەبێتە هۆی بەهێزبونەوەی داعش.

سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا لەتورکیا دەکات گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی بپارێزێت.

یەکێتی ئەوڕوپا: داوا لەتورکیا دەکەین هێرشەکانی بۆسەر سوریا ڕابگرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.