بزوتنەوەی گۆڕان داوای رەوانەکردنی هێزی پێشمەرگەدەکات بۆ رۆژئاڤای کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 306 جار بینراوە

ستاندەر

عەبدولرەحمان مهەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی: داوا لە پەرلەمان و حکومەتی کودستان دەکەم، وەک ئەرکی نیشتیمانی و نەتەوەیی، هەرچی زووە بڕیاری ناردنی هێزی پێشمەرکە بدات بۆ ڕۆژئاڤا. شایەنی باسە پێشتریش لەسەروبەندی گەمارۆدانی کۆبانێ لەلایەن رێکخراوی تیرۆرستی داعش، پەرلەمانی کوردستان بریاری ناردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بۆ رۆژئاڤای کوردستان دەرکردبوو.

ئەم داواکاریەی ئەندامەکەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دوای ئەوە هات کە ماوەی دوورۆژە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆسەر رۆژئاڤای کوردستان دەست پێکردووە و لەئەنجامدا دەیان کەسی مەدەنی بوونەتە قوربانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.