ستاندەر
ئیبڕاهیم کالین ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی “روسیا الیوم” وتی تورکیا هیچ کیانێکی کوردی قبوڵ نییە نەک تەنها لەنێو خاکی خۆی بەڵکو لە تەواوی ناوچەکە، چونکە ئەوانە هەمووی کیانی ئینتیفازین.
دوساڵ لەمەوبەر ستاندەر لەسەرچاوەی ئەمریکیەوە ئاشکرای کردووە کە تورکیا بەڕسمی ئەمریکای ئاگادارکردۆتەوە کە هەرێمی کوردستانی قبووڵ نییە و جارێکیش ئەردۆغان هەرێمی کوردستانی بە زۆنگاو وەسفکرد و هەروەها لەسەروبەندی ڕیفراندۆم تورکیا سەرکردەکانی هەرێمی بە خائین ناوبرد.