ڕۆڵ و کاریگەری یاسای نێودەوڵەتی لە تەنگەژەی ڕۆژئاوادا

لەلایەن ستاندار Posted on 473 جار بینراوە

ڕێبینی محامی

لەسەرەتادا پێناسەی جۆراوجۆر بۆ یاسای نێودەوڵەتی کراوە نەتوندراوە بە شێوەیەکی دیاریکراو چوار چێووە بۆ ئەم یاسایە دابنرێت لە دیارترین و باوترین پێناسە نێو دەوڵەتیەکان.
یاسای نێودەوڵەتی کۆمەڵێک بنەمای یاساییە کە پەیوەندی لەنێوان کەسەکانی یاسای نێودەوڵەتی گشتی ڕێک دەخات کە لە دەوڵەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان پێک دێت کە ئەرک ومافەکانی هەر یەکێکیان بەرامبەر ئەوی تریان دیاری دەکات لە گرنگترین ولە پێشینەترین ئەرکەکانی وڵاتان بەپێی ئەم یاسایە خۆی دەبینێتەوە لە پاراستنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی و ڕێگری لە ئەنجامدانی داگیرکاری و هێرشکردنە سەر سیادە و سەربەخۆیی بۆ سەر وڵاتانی تر.
چونکە هەر وڵاتێک ئەم کارە بکات توشی لێپێچینەوەی نێودەوڵەتی دەبێت وە بەپێی بنەماکانی ئەم یاسایە سزا دەدرێت .ئەوەی کە ئێستا لە ڕۆژئاوادا دەی بینین گەر بە مانا نەتەوەیەکەی سەیری کەین هێرشکردنی داگیرکاریە بۆسەر بەشێک لە خاکی کوردستانە لەلایەن دەوڵەتێکی زل هێزی وەک تورکیا لەبەر ئەوەی کوردستان تاوەکو ئێستا خاوەن کیانێکی سەربەخۆ نیە ناتوانێت وەک کەسێکی یاسای نێودەوڵەتی داوای مافە ڕەواکان وڕاگرتنی هێرش و داگیر کاریە بکات بۆسەری .بەڵام ێەگەر بێت و لەڕوویەکی ترەوە سەیری روداوەکانی ڕۆژئاوا بکەین ئەیبینین ئەوەی کە ڕوودەدات هرشکردن و بەزاندنی سنووری دەوڵەتێکی وەک سوریایە کە خاوەن سیادە و سەروەری خۆیەتی گەر وا بڕیار بێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەم تاوانانە بێدەنگ بێت کەبەرامبەر کوردانی ڕۆژئاوادەکرێت ئەوا ناکرێت و نابێت لە ئاست ئەو پێشێلکاریانە بێدەنگ بێت کە بەرامبەر وڵاتێکی وەکو سوریا دەکرێت لە کاتێکدا دەبێت بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان سزای تورکا بدرێت وە لەگرنگترین ئەو سزایانەی کەلەکاتی پێسشێلکردنی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی دەدرێن ئەمانەن
ئەو سزایانەی کەزۆرلێکردنیان تێدانیە
1.سزای مەعنەوی ئەم سزایە زۆربەی کات لەلایەنکۆنگرە نێودەوڵەتیەکان ئاراستەی دەوڵەتەکان دەکرێت کەخۆی لە گلەیی و گازندە دەبینێتەوە وەک ئەوەی کۆنکاری وڵاتانی عەرەبی بەرامبەر تورکیا گرتویانە بەر.
2.سزای دارایی لێرەداوڵاتی سەرپێچیکار دەبێت قەرەبووی وڵاتی زیان لێکەوتوو بکاتەوە ئەگەر کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی ڕۆڵی خۆی بەباشی ببینێت ئەوا دەبێت تورکیا قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە کە داویەتی
3.پچڕاندنی پەیوەندی دبلۆماسی ..
گرنگترین ئەو سزایانەی کە زۆر لێکردنیان تێدایە بریتیە لە بەکارهێنانی هێز بەرامبەر دەوڵەتی سەرپێچیکارو ڕووبەڕووکردنەوەیان بە دادگا نێودەوڵەتیەکان ئەوەی لەم چەن ڕۆژەدا ڕووی دا بەشێکی زۆری ئەم خاڵانەی سەرەوە بەرامبەر تورکیا گیرایە بەرو لە باوترین نمونەش باروودۆخی ئابووری تورکیا گۆڕانکاری خێرا وگەورەی بەخۆیەوە بینی .ئەوەی جێی پرسیارو تێ ڕامانە ئەوەیە کەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەروا بێدەنگ دەبێت یاخود هێز بەکار دێنێت بەرامبەر بە تورکیا ئەوەی تێبنی دەکرێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چاوەڕێ دەکات کە تورکا سەرپێچی گەورەی یاسا نێودەوڵەتی بکات و هێز بەکار بهێنێت بۆبەزاندنی سنووری وڵاتانی تر وەک ئەوەی لەڕۆژئاوادا کردی کەئەمەش بەهانەیەکی باش دەداتە دەس کۆمەڵگای نێودەوڵەتی تاوەکو ڕێگە چارەی سەربازی لە دژی تورکی بەکار بهێنێت کە ئەمەش ڕەنگە دواجار بەقازانجی باش بۆکورد بشکێتەوە بە یاسا نێو دەوڵەتیەکانمافی کورد بپارێزرێت ئەگەر نا جەنگ و بەرخودان تاکە بژاردەی کورد دەبێت بۆ مانەوەی چونکە یساسا نێودەوڵەتیەکان هیچ سودێکیان بۆ کورد نابێت …..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.