تورکیا لەکوێ دەوەستێت و خۆرئاوا بەکوێ دەگات؟

لەلایەن ستاندار Posted on 231 جار بینراوە

ستاندەر

تورکیا لەکوێ دەوەستێت و خۆرئاوا بەکوێ دەگات؟

سەلمان کۆچەری

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوری کوردستان و خۆسەری خۆرئاوا چاوەڕوان کراوبوو هەر بۆیە هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەپەگە ماوەی ٢٤ مانگە ئامادەکاری کردووە بە مەبەستی روبەڕوبوونەوەی دەوڵەتی تورکیا و هێرشە دڕندەییەکانی تورکیا, خۆرئاوای کوردستان بروای بە ئەمریکا و هیچ هیزێکی ئیمپڕیاڵی نەبووە مامەڵەشی لەگەڵ ئەمریکا و روسیا و فەرەنسا ناچاری لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بووە.
بەشێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن تورکیا بەرەزامەندی ئەمریکا بە سنورداری ئەو ئۆپەراسیۆنانە ئەنجامدەدات و پینج ئەندامی ناتۆش جگە لە فەرەنسا زۆر شەرمنانەو دوورەپەرێزی لەسەر ئەو هێرشانەی تورکیا قسە دەکەن و مەبەستیان نیە رێگری لە دەوڵەتی تورکیا بکەن هەرچی ئەندامانی کاتی ناتۆشن پێگەیان لەو ئاستەدا نیە تورکیا رابگرن, ترسی لێشاوی کۆچبەران و مەترسی پەرینەوەی داعش لە تورکیاوە بۆ ئەوروپا وای لە دەوڵەتانی ئەوروپا کردووە نەتوانن فشاری تووند لەسەر تورکیا دروست بکەن بەتایبەت ئەڵمانیا کە بەملیۆنان تورکی راسیزم لە وڵاتەکەیدا هەن و بوونەتە بەشێکیش لەسەرمایەی دەوڵەت بۆیە رێگریەکانی بەردەم وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا لاوازن, ئەوەش نابیتە بیانوو و رێخۆشکەر بۆ دەولەتی تورکیا بەو مەرجەی پەکەکە:
ا. هێزە شاراوەکانی خۆی لەناو باکوری کوردستان و تورکیا بەشێوەی پارتیزانی بخاتە جەنگ و چالاکیەو…
ب. پەکەکە بتوانێ بە فشار سنوری سیمێلکێ بکاتەوە و پێشوازی لە گروپە پشتیوانیەکانی کورد بکات کە دەیانەوێ هاوکاری خۆرئاوا بکەن کە بەسەدان گەنجی کورد ئامادەی شەڕ و بەرگریە لە خۆرئاوا
ج. لێدانی لە بەرژەوەندییە ئابوریەکانی تورکیا لە باشور, باکور.
بەو هەنگاوانە پەکەکە دەتوانێ لایەنی کەم هێرشەکانی تورکیا هێواش بکاتەوە تا ئاستی وەستاندن, دەبێت ئەوەش بزانین بە درێژایی ٤٠٠ کیلۆمەتر لە خۆرئاوای کوردستان هەموو کراوەتە خەندەق و تونێڵ کە بەداخڵبوونی جەیشی تورکیا بۆ ناو شارەکانی باکوری سوریا- خۆرئاوا بەسەدان و هەزاران جندرمەو چەکداری سەر بە دەوڵەتی تورکیا خەڵتانی خوێن دەبن و هیزەکانی پەکەکە بێ ئیرادە راناوەستن و خۆرئاوا رادەستی تورکیا ناکەن ئەوەش کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەی تورکیا دروست دەکات بەوەی فشار لەسەر دەولەتی تورکیا دروست بکەن بۆ وەستاندنی شەڕ.
لە لایەکی تریشەوە بە رێککەوتنی نێوان دەوڵەتی رژێمی سوریا و خۆسەری خۆرئاوا هاتنی جەیشی سوریا بۆ باکوری سوریا دەبیتە هۆکارێک بۆ وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا ئەگەر روسیا رەزامەندی لەسەر جوڵانی جەیشی سوریا هەبێت…
دواجار ئەوەی یەقینە لەلای خەلکی خۆرئاوا و هێزەکانی سوریای دیموکرات و پەکەکە هێشتنەوەی خۆبەڕێوبەریەکانی باکوری سوریا و پاراستنی خۆرئاوایە هەروەک چۆن کوبانی پارێزگاری لێکرا و رادەستی دوژمن نەکرا ئەگەر پاراستنی خۆرئاوا بەرامبەر گیانی سەرجەم شەروانانیش بێت ئەوا هەر ئەو بژاردە بریاری کۆتاییە بۆیە ئەنجام تورکیا دۆڕاوی جەنگ دەبێت بە تێچوویەکی زەبەلاحی شەرەوە, خۆرئاواش دەبێتە دەوڵەتێکی بەهێزی واقعی و دانپێدانراو…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.