کورد دەبێ خاوەندارێتی قەزیەکەی بکات!

لەلایەن ستاندار Posted on 267 جار بینراوە

ڕێبین شەمامکی
لە ئێستادا ئارامترین پارچەی کوردستان باشورە، بە داخەوە لەسەر ئاستی حکومەت و پەڕلەمان و ئەحزابیش، هیچ جوولەیەکی دبلۆماسی ئامادەیی نیە ، سەرەرای حزووریکی بەر فرەوانی ناڕەزایی جەماوەری لە دژی داگیرکەری تورک لەسەر ئەو داگیرکاریە، کە رەنگە ئەوەندە لۆکاڵ بێت جەدوای زۆر نەبێت!

بۆیە ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی هەرچی زووە بەرۆحێکی نەتەوەیی پڕ لە بەرپرسیارێتی، دوور لە نەفەسی حیزبی، لەسەر ئاستێکی باڵای حیزبی، گرنگ نیە کێ سەرۆکایەتی دەکات؟ گرنگ ئەوەیە وەفدێک رێک بخرێت بۆ سەردانی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە، بەتایبەتی سعودیاو کوێت بەحرێن ئوردن ، تەنانەت سوریاش، چونکە لە ئێستادا جۆرێک لە پشتگیری و سۆز بۆ دۆخی رۆژئاوا دروست بووە، وە مێژووی کورد و شەڕی داعش لە و چەند ساڵەی رابردوو، جێگایەکی کردۆتەوە لە ویژدانی وڵاتانی ئیقلیمی ، بۆیە پشتگیری ئەوان لەو کاتە کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر سروشتی شەڕەکە، بەتایبەتی وڵاتی سعودیا، کە هاوپەیمانێکی بە هێزی ئەمریکایە. هەروەها وڵاتانی ئەوڕوپاو ئەمریکاش، کە نایشارنەوە قەرزاری کوردن لە شەڕی داعش، کە ئەوە شوناسێکی مەزنە ئەگەر بزانین ئیستیسماری بکەین؟

لەسەر ئاستی حکومەت و پەڕلەمانیش، چ لە پەڕلەمان و حکومەتی عیراق، چ لە کوردستان شاندێکی باڵا رێکبخرێت و دۆخی نالەبار و پڕ هاواری رۆژئاوا بگەیەنەتە حکومەت و پەڕلەمانی وڵاتان، ئێستا کاتی ئەوەیە کورد بە ئەرک و بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆی هەڵسێ و بیرێک لە چارەنووسی شێواوی خۆی بکاتەوە و لە بازنەی تەسکی حیزبی بێتە دەرەوە، چونکە مەترسیەکی جدی لە سەر چارەنووسی دروست بووە ولە ئێستادا لە خۆی بێکەس تر نابینێتەوە، هەرچەندە مەزڵومیەتی لە سەر ئاستی جیهان، گەورەترین پاڵپشتی بۆ دروست بووە لەسەر ئاستی جەماوەری، کە دەکرێ لەو رێگایەیەوە بقۆزرێتەوەو وەک فشارێک لەسەر سیاسەتی وڵاتان رەنگ بداتەوە لە بەرژەوەندی کوردان.
بۆیە کات درنگە، چیتر نابێ چاوەڕێ بین دۆخەکە چی بەسەر دێ؟
لە هەموو ئەوانەش گرنگتر، چیتر شەرعیەت نەدرێ بە مانەوەی بنکەی هێزەکانی تورکان لە باشوور، چیتر رێگری نەکرێ لە گەیاندنی هێز و کۆمەک و هاوکاریە بۆ رۆژ ئاوا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.