ستاندەر
نیكۆلاس بورنس بالوێزی پێشووی ئەمریكا لە هاوپەیمانی ناتۆ رەخنەی توند لە ترەمپ دەگرێت و دەلێت هەڵەیەكی زۆر زۆر گەورەی كردووە، ناوبراو لەدیداری CNN راشیگەیاندوە ئەوەی ئەمریكا لە سوری بە زیاتر بە پێنج ساڵ لە سوریا بەدەستی هێنا بەیەك هەفتە سەرجەمی لەدەستدا، وتیشی رووسەكان شوێنمان دەگرنەوە، ئاماژەی بەوەش كرد دەستهەڵگرتن لە هاوپەیمانەكانمان ( كورد) متمانەی ئێمە دەخاتە ژێرپرسیار لە هەموو دنیا، وتیشی ئێمە تەنها زیانی ئەوەمان پێنەگەیشت دەستكەوتمان لەدەستدا بەڵكو متمانەشمان لەدەستدا.