عەلی قەرەداغی پەیامێکی بڵاوکردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 503 جار بینراوە

ستاندەر

د.عەلی قەرەداغی ئەمێنداری یەکێتی زانایانی ئایینی  جیهانی پەیامێکی بڵاوکردەوەو  ڕایدەگەیەنێت ئەگەر کەسێک خراپەکاریش بێت نابێ ستەمی لێبکرێت.

جێی باسە تاکوئێستا ناوبراو هیچ پەیامێکی ڕاستەوخۆی لەسەر دۆخی ڕۆژاڤا بڵاونەکردۆتەوە، ئەوەلەکاتێکدایە پێشتر لە ڕووداوەکانی جیهانی ئیسلامی قسەی هەبوە، بەتایبەت پشتیوانی تورکیا و قەتەری کردووە.

 

دەقی پەیامەکە بخوێنەوە:

زانای ئاینیی خواناس بە زانست و بە كردەوە، بۆی نیەو ناتوانێت ستەم پەسەند بكات ئیتر لە هەر لایەنێكەوە بێت، چونكە ستەمكردن بە حەتمی تاریكایی و شەوەزەنگە، لەناوچوون و فەوتانە، سوتێنگەو سوتێنەرە، خوای باڵادەست لەناوچوونی گەلانی وابەستەكردووە بە ستەمكردن و ملهوڕییەوە، پەروەردگار دەفەرموێ‌: ﴿ هَلْ یُهْڵكُ إِلَّا الْقَوْمُ الڤَّالِمُونَ﴾ واتە: بە حەتمی كە خەڵكانی ستەمكار لەناودەچن، پێغەمبەری (د.خ) دەفەرموێ‌: (( خۆتان بپارێزن لە نزاو دۆعای ستەملێكراو با كەسێكی بێباوەڕیش بێت چونكە هیچ بەربەستێك نیە لە نێوان ئەو و پەروەردگاریدا)). لە ریوایەتێكیشدا بە لەفزی تر هاتووە كە: ((با ئەو ستەملێكراوەش كەسێكی خراپەكار بێت چونكە خراپەكارییەكەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوەو خۆی بەرپرسە لێی)).

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.