مەرگەساتی کورد لە سوریا ودراوسێیەکی فاشیست

لەلایەن ستاندار Posted on 342 جار بینراوە

ستاندەر: خەتاب عوسمان

بەسەرنجدان لەم چەند ساڵەی دوایی لەدۆخی ناوخۆیی سوریا دەبینین ئەم وڵاتە بەسەر کۆمەڵێک ناوچەی جوگرافی پڕ کێشمەکێش وململانێ دابەش بووە ئەمەش بەھۆی ئەم ھەموو رەوتە دینی ونەتەوەکانی تێیدا دەژین وایکردوە تەقینەوەی دۆخەکە لەھەر کاتێک شتێکی وارید بێت کە درێژەکێشانی تاوەکو بەھاری عەرەبی بوو ئەوکاتەی سەنتەری ململانێکانی ھەردوو جەمسەرە دینیەکەی رۆژھەڵات لە سوریا کەوتنە یەکلایکردنەوە وتەسفیەحیساباتی یەکتر و یەکلایکردنەوەی ھێزی بازوو وایکرد سوریا بە خراپترین دۆخ توشی گوڵاڵە سورەی بەھاری عەرەبی بێت وبەھاری عەرەبی چەندین زستانی سەختی بەسەردابێت بەھۆی ئەوە شەری ناخۆیی وڵاتەکەی گرتەوەو ھەموو لایەک ھەوڵی قایمکردنی جوگرافیای خۆی دەدا

لەم نێوەندەدا تەنھا ناوچەکوردیەکا بێ ساحێن دەردەکەوتن ولەسەرو وەختی پەلامارەکانی داعش ھێزێک لەھەناوی کۆمەڵگای رۆژئاوا چەکەرەی کردو توانی لە ماوەیەکی کەمدا ھێزێکی گەورەی سەربازی و مرۆیی پەیدابکات وخۆی لە یەکینەکانی پاراستنی گەل وژن بەرجەستەبکای بەرمەبنای ئەم دۆخە نوێیە توانی ناوچەکانی رۆئاوای کوردستان بخاتە ژێر رکێفی خۆی بەڵام ھەر لەرۆژانی یەکەمەو دوژمنێکی سەرسەختی بۆپەیا بوو کە بێرەحمانە کەوتە وێزەی ئەم ھێزە کوردیە ئەویش دەوڵەتی فاشیستی تورکیا بوو بەھیچ شێوازێک دانی بە ئەمری واقع نەدەنا ھەموو رێگاکانی دەژمنکارانەی ئەم ھێزە کوردیەی گرتەبەر ھەر لەدروستێوەردانە ناوخۆیەکانی تادەگاتە دروستکردنی چەند ھێزێکی بێ مۆراڵی کارتۆنی کە ئەوەندەی پێی دەکرا دەیویست ئەم ھێزە لە گەورەبوون بوەستێنێت
وە پێش ئەوەش لە ئاراستەکردنی ھێزی تیرۆرستی داعش بەرەو رۆژئاوا وبەئومێدی ئەوەی بتوانێت بەم ھەنگاوە لەلایەک پێگەی داعش زیاتر بەھێز بکات لەلایەکی تر ناچەکوردیەکان بەتەواوی داگیربکەن وکورد لە ناوچەکانیان بەدەربنێن کەچی بینیمان ئەو ھێزەی تورکیا ئومێدی لەسەر ھەڵچنی بوو لەسەر دەستی شێرە کور وکچەکانی سوریای دیموکرات کۆتایان پێ بھێنرێت

لەدوای ئەوەی بەشار ئەسەد ھەستی کرد توانای رووبەروو بوونەوەی سوپاێ ئازادی نەماوە داوای لە روسیاکرد تەداخول بکات یارمەتێ بدات لە لەناوبردنی سوپای ئازاد ودورخستنەوەیان لە دیمەشقی پایتەخت بۆئەمەش روسیا بەپلانێکی تۆکمە ئەم پرۆسەیەی گرتەدەست وبەتاکتیکێکی زیرەکانە لەجیاتی ئەوەی وەک ئەمریکا ھەر لەسەرەتاوە چاوی لە ئابوری بێت ھەموو ھێزەکانی سوپای ئازادی خزاندە ناوچەیەک بەرێکەوتن لەگەڵ تورکیا کە شاری ئیدلیب بوو بە پێگەی سەرەکی ئەم گروپە رادیکاڵیە ئیسلامیانە ئەمجارەیان بەرەکانی شەری لێ بچوکردنەوە وایکرد خێزانەکانیان بەرەو تورکیا دەربکات وسەربازە بەکرێگێراوەکانیش ھەر لە شوێنی خۆیان بخنکێنێت
لەئێستادا تورکیا بەکۆمەڵێک ھۆکار کەوتۆتە ژێر ھەژموونی روسیا ھەم لەبەر ئەو رێکەوتنەی کە پێشتر باسمان کردو براوەکەی روسیا وسوریا بوون لایەنی دۆراویش سوپای ئازاد وتورکیا بوون وە بەھۆی پێدانی سیستەمی موشەکی S400 ھەربۆیە ئێستا تورکیا کەوتۆتە نێوان بەرداشی دوو زلھێز کە روسیا وئێرانن وە لەبەرئەوەی زۆربەی خێزانەکانی سوپای ئازاد لەتورکیان روسیا دووبژاردەی لەبەردەم تورکیا داناوە یان دەبێت شوێنێکی تر بۆئەو خەڵکە ببینێتەوە کەلە ئیدلیب ماون وھەموویان سوپای ئازاد وبەشێک لە خێزانەکانیانن یانیش توشی گەورەترین شەردەبن وھەموویان لە ئیدلیب دەکوژێت وکۆتایی بەوھێزە دەھێنێت کەچەندین ساڵە تورکیا دەیان ملیاردۆلاریان تێدا سەرف دەکات بۆئەوەی جێ پێیان بۆ دابین بکات وبیانھێڵێتەوە
ھەربۆیە بۆئەوەی تورکیا ریسی چەندین ساڵەی نەبێت بەخوری ئەم ھێزە بەکرێگیراوانەی لەدەست نەچێت وخۆیشی لەململانێی روسیا بەدوربگرێت باشترین شوێن کەچاوی تێ ببرێت رۆژئاوای کوردستانە وە لەم کاتەدا ناکەوێتە ژێر کاریگەری ھێزەکانی وەک ئەحرارشام وعەمامدین زەنگی وچەندین ھێزی تر دێت داوای ناوچەی ئارام لە ئەمریکا دەکات بەبیانوی ئەوەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەرەشەن بۆسەر خاکەکەی کەجگە لە بیانوێکی پوچ ھیچی ترنیە بۆئەوەی ئەوھێزانەی لە ئیدلیب ئاوارە دەبن بیانگوازێتەوو ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان کە بەتەواوی دیمۆگرافیای کوردستان دەگۆرێت وئەم پاشماوەی جەنگانە ھەمیشە دەبنە بۆمبێکی تەوقیتکراو کە لەھەر ئەگەرێک بتەقنەوە بەرووی کوردا وە ناوچەیەکی فراوانیان بۆدەستەبەر دەکات بەقوڵی ٣٠کیلۆمەتر وئەگەر سەیری لێدوانەکانی دناڵد ترەمپ بکەیت بەئاشکرا دەڵێت وڵاتانی ئەوروپی ئامادە نەبوون چەکدارە توندرەوەکانیان وەربگرنەوە ئێنە چیتر پۆلیسیان بۆناکەین کەئەمەش وەک خزمەتێک پێشکەشی تورکیای کرد ھەربۆیە یەکێک لەبریارە باشەکانی ھەسەدە ئەوەبوو کە رێکەوتنی لەگەڵ حکومەتی سوریاکرد چونکە لەم کاتەشدا شەرەکە دەکەوێتەوەنێوان سوپای ئازاد وحکومەتی سوریا کەئەمەش ھەر لەسەر حیسابی کوردە بەڵام لەنێوان خراپ وخراپتر خراپەکە باشە .
لێرەدا پرسیارێک دێتە پێش ئایا وڵاتانی ئەوروپا جگە لەبەیاننامە دەرکردن چی تر دەکەن؟؟
پێم وایە جگەلە بەیاننامە وچەند قسەیەکی سەرشاشەکان ھیچ ھەڵوێستێکی توندیان نابێت ئەمەش لەبەر ئەوەی تورکیا ھەمیشە ھەرەشەی ئەوەیان لێدەکات ئەگەر رێگربن لەبەردەم خواستەکانی بۆ داگیرکردنی رۆژئاوا ئەوا دەرگا بەروی سێ ملیۆن پەنابەردەکاتەوە کە بەلایەنێ کەمی بەشێکی گەورەی ئەم ئاوارانە توندرەوی ئیسلامین کە تینوی توندوتیژین لە وڵاتانی ئەوروپا ئەمەش ترسێکی لە دڵ دروستکردون کەئێستا بوونەتە کێشەیەکی گەورە بۆ کۆمەڵگاێ تورکی وە بەھۆی دەرھێنانی نەوت لەدەریای ناوەرست دیسان ھەرەشەیەکی ترە
٢-ئەمریکا بەھۆی سەرفکردنی برێکی زۆر پارە کە ترەمپ مەزندەی دەکات بە ٣.٢ترلیۆن دۆلار وھیچ بەرژەوەندیەکی مادی لە رۆژئاوا نیە ئەمەش وادەکاف بەرێکەوتنێکی ژێ بەژێر بەبێ گوێدانە ھیچ بەھایەکی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی گەلی کورد جێ بھێڵن وە ئەمریکیەکان پەندێکیان ھەیە دەڵێت ئێمە دوژمنی ھاوبەشمان نیە ودۆستی ھاوبەشمان نیە بەڵکو بەرژەوەندی ھاوبەشمان ھەیە ئەم وتەیە لە سیاسەتی ترەمپ گەیشتە لوتکە.

٣-بۆ روسەکان دەیانەوێت سوریا بەرەو ئیسقراری سیاسی وئەمنی بەرن بۆئەوەی پرۆژە وەبەرھێنان وئاوەدانکردنەوەکانیان بکەن کە عەقدێکی گەورەی پەنجا ساڵیان لەگەڵ سوریا ھەیە بۆئەمەش ھەرچی زوترە ئەو شەرە بەلادابخەن بۆ بەرژەوەندیەکانیان باشترە
٤-وە جگە لەم وڵاتانە زلھێزێکی وەک چین مەبەستیەتی ئارامی روو لەسوریا بکات بۆئەوەی ئەق کارگەو پرۆژانەی ھەیانە بەگەری بخەن وبتوانن سەرمایەکی گەورە لە سوریادا بکەن ئەمەش بوو
لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمریکا وروسیا بەئاشکرا دژایەتی خۆیان دەربری کە لەبەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکە وشەی ئیدانەکردن بەرامبەر ئەو داگیرکاریەی تورکیا بەکاربھێنن
بەسەرنجدان لەم دۆخە گەلی کورد لەھەرکاتێک زیاتر پێویستی بە یەکریزی وتەبایی ھەیە چونکە داگیرکردنی رۆژئاوا کاریگەریەکەی دەیان ساڵ بەردەوام دەبێت ھەربۆیە ئەمجارەش ئەمە روونبۆتەوە گەلی کورد جگە لەچیاکان ھیچ دۆستێکی راسگۆیی ھەقیقی نیە ئەوەی ھەیە تەنھا خۆمانینن بتوانین دژی ئەم داگیرکاریە بوەستینەوە نەھڵێین رۆژئاوا ئەو پاروە چەورەبێت ئۆردوغان بەئاسانی قوتی بدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.