خۆپیشاندانی سونەكان لەبەردەم بارەگای (پ د ك) – ستراتیجیە چەوتەكان

لەلایەن ستاندار Posted on 255 جار بینراوە

ستاندەر

كۆمەلیك عەرەبی سونەی شۆڤینیست لەبەر دەرگای بارەگای (پ د ك) گردبووینەوە لەشاری كركوك ، داوا دەكەن هیزە ئەمنیەكانی عیراقی ئەو بارەگایە چۆل نەكەن بۆ (پ د ك) ، هەندی وینەو ئالای بەرەی توركمانی و ئالای توركیشی لەگەلە ،  زۆربەی لایەنە سونیەكان لایەنگیری جینۆسایدی كورد دەكەنپیشووترو ئیستاش بەبەیانی فەرمی ، لەدوای تاریق هاشمی  هەریەكە لە ئوسامە تكریتی و سەركردەكانی تر پشتگیری كوردكوژیەكەی توركیا دەكەن ،لەتازەترین پۆستی ئوسامەی سەرۆكی حزبی ئیسلامی عیراقی كوردی بێكەسی بەمولحیدو كافر وەسف دەكا ،  بە پێی ڕای چاودیران سەركردایەتی كوردی باشور زۆر خراپ بەهەلەداچووبوو كە نێوانی هەریم وبەغدای لەسەر (دالدەدانی ئەوانە ) تێكدا  ، ئەوانە بەناوی مەزهەبی بۆ كورد هاتن و زۆریك لەمەزهەبیەكانی كوردستان پێیان هەلخەلەتان، ویستیان لە كوردستانیش شەڕە مەزهەب دروست بكەن بەتایبەتی لەنێوان (شیعەو سونە)  ،كەچی ئەوەتا خۆیان لەگەل شیعە ڕیك دەكەون دژ بەكورد، ئەوەتا سونەی عەرەب داوا لە شیعە دەكا بارەگای (پ د ك)لەكركوك چۆل نەكات ،ئەوەتا توركیا پیخۆشحالە حكومەتی شیعەی سوریا جێی كور د بگرێتەوە ،بەهەمان شێوە چەندین جار توركیاو بەرەی توركمانی وعەرەبی سونە داوایان لەعیراقی شیعە كردوە هیزەكانی بێنەوە هەریمی كوردستان .

هەر ئەو چاودیرە پێی وایە بەو ئەندازەیەی سەركردایەتی كورد بەهەلە داچوە لەو تەسنیفانە بەو ئەندازەش بەشێك لە ڕەوشەنبیران كە هیرش دەكەنە سەر ئایین تا وا پیشان بدریت كورد دژ بەئاینن و ئەوەش لەخزمەتی ڕاستەوخۆی داگیركەرانە.

ئەوەش دەقی پۆستەكەی ئوسامەیە:

الجيش التركي يحرر المئات من السجناء العرب الذين كانت تحتجزهم المليشيات الكردية، وفيهم النساء والأطفال الرضع، مع دعواتهم للجيش التركي وبكاؤهم من الفرح للحرية.
هديتي لمن هاجمني من الإسلاميين
ولا عزاء لمن آثر العرق على الإنسانية والدين
وتعسا لمن وقف ينتصر للكفر والإلحاد والفساد بكل صوره والمتمثل في عصابات الإجرام والارهاب ممن وقف على منارة المسجد يقول اين كلاب محمد!!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.