گرینگ_بۆراگرتنی داگیرکاری بۆ سەر رۆژئاڤاشاندێکی باڵای ئەمریکاسەردانی تورکیادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 275 جار بینراوە

ستاندەر

بریارە ئەمرۆ چوارشەمە شاندێکی باڵای ئەمریکا بەسەرۆکایەتی “مایک پێنس” جێگری سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا سەردانی تورکیا بکەن، بەمەبەستی راگرتنی داگیرکاریەکەی سوپای تورکیا بۆسەر رۆژئاڤا، شاندەکە پێک هاتوون لەهەریەک لە” مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەروە و رۆبێرت ئۆبراین راوێژکاری ئاسایش و جیمس جێفری”..

ئەم سەردانەی شاندەباڵاکەی ئەمریکا دوای ئەوەدێت کەدوێنێ سێشەم وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای ئابوری بەسەر سێ وەزیر و چەند گەورە بازرگانێکی تورکیا سەپاند، جگە لەزیادکردنی باج بەرێژەی%٦٠ لەسەر پۆڵای تورکی. هەمووئەمانەش بەمەبەستی فشارخستنەسەرئەوڵاتەیە بۆئەوەی داگیرکاریەکەی بۆسەر رۆژئاڤا رابگرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.