ستاندەر
شەوی ڕابووردوو بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی ئەردۆگان لە چوارلاوە هیرشی توند كرا سەر سەرێ كانی ، تیایدا داوای كردبوو كە دەبیت ئەو شەو یەكلایی بكرێتەوە بەلام هیرشەكانیان شكستی هێناو تا بەیانی سەعات 8 بەردەوام بوو ، تیایدا چەكی قەدەغەكراویشی بەكار هێنا ، شەڕی شەوی ڕابووردوو خەسترینیان بوو لەوەتەی پەلاماری توركیا دەستی پێكردوە ، وا پێدەچی هیزیكی داعشیش بەشداریان كردبێت چونكە تەریقەی داعشی لەشەڕ بریتیە لە ناردنی هەمەری خۆكوژی كە ئەو شەو بەكارهات ،دوای سەرنەكەوتنی ئەو پەلامارانە لە سەریكانی لە ئیستادا سوپای توركیاو مورتەزەقەكانی ڕوویان لەهەردوو گوندی عالیەو مەناجیر كردوە بۆ ئەوەی لەدەوروبەری سەریكانی سەركەوتن بەدەست بهینن ،تا ئەوساتەش هیرش و تۆپباران لەسەر ئەو دوو گوندە بەردەوامە ، لەبەرەكانی تری شەڕی تریش توركیا سەركەوتنی بەدەست نەهیناوە .