له‌ نسكۆی ئه‌یلوله‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی شۆرشی ڕۆژئاوا

لەلایەن ستاندار Posted on 563 جار بینراوە

دانا مه‌نمی

دیاره‌ نوسین‌و توێژینه‌وه‌ی مێژووی كارێكی‌ ئاسان نییه‌ ، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بابه‌تێكی‌ پر له‌ ململانێی‌ و گرنگی وه‌كو شۆڕشی ئه‌یلول ، به‌شێكی زۆری مێژووی كورد كه‌وتۆته‌ ژێر كاریگه‌ریی‌ سه‌ركرده‌‌كانی شؤرش و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خۆیاندا مێژوویان نوسیوه‌ته‌وه‌ ، زۆرجاریش كه‌می‌ سه‌رچاوه‌ی‌ باوه‌ڕپێكراو بۆخۆی بووه‌ته‌ گرفت له‌ توێژینه‌وه‌و نوسینه‌وه‌ی مێژوودا .

ڕێكه‌وتنامه‌ی (معاهدة الحدود الدولیة و حسن الجوار بین العراق و ایران) ناسراو جه‌زائیر له‌٦ی ئازاری ۱۹۷٥ له‌ پایته‌ختی وڵاتی جه‌زائیر له‌ نێوان محه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی شای ئێران و سه‌دام حسێن جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ چاودێری راوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ئه‌مریكا هێنری‌ كسینجه‌ر واژۆكرا ، ئێران له‌ شۆڕشی ئه‌یلولدا ڕۆلێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو ، پاش ڕێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیرمه‌لا مسته‌فا به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێك و ئه‌ندامێتی دكتۆر مه‌حموود عوسمان و دكتۆر شه‌فیق قه‌زاز و موحسین دزه‌یی سه‌ردانی شای ئێرانییان كرد. نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌رباره‌ی ئه‌و دیداره‌ی مه‌لا مسته‌فا له‌گه‌ڵ شای ئێران، ده‌ڵێت:مه‌لا مسته‌فا له‌گه‌ڵ د.مه‌حمود و موحسین دزه‌یی بران بۆ دیده‌نی شا. له‌م دیداره‌دا سه‌رۆكی ساواك جه‌نه‌ڕاڵ نه‌سیری ئاماده‌بوو. پاش ئه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا ده‌ستی شا ماچ ده‌كات، شا ڕێگای دانیشتنیان ئه‌دا و ده‌ست ئه‌كات به‌ قسه‌ و ده‌ڵێ: ئێمه‌ توانیمان ناكۆییه‌كانی خۆمان له‌گه‌ڵ عێراق كه‌ ٤۲ ساڵه‌ نه‌مانتوانی بوو لابه‌لا بكه‌ین به‌جۆرێ به‌لادا بخه‌ین كه‌ ئێمه‌ ده‌مانویست. ئێوه‌ش خۆتان ئازادن له‌وه‌دا چی ئه‌كه‌ن .

موحسین دزه‌یی ئه‌ندامی شانده‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا بۆ لای شای ئێران ده‌لێت : دوای ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانیی شا به‌ لووتبه‌رزییه‌وه‌ هاته‌ ژووره‌وه‌ و سڵاوی له‌ ئاماده‌بووان كرد و پاشان گووتی: ئێوه‌ سێ ڕێگه‌تان له‌پێشه‌، یه‌كه‌م: عێراق له‌سه‌ر داواكاریی من لێبوردنی گشتیی بۆ هه‌مووان ده‌ركردووه‌ و ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌. دووه‌م: له‌ ئێران بمێننه‌وه‌ و وه‌كو هاوڵاتی ئێرانی ڕه‌فتارتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین. سێیه‌م: ده‌توانن شه‌ڕ بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ هیچ یارمه‌تییه‌كتان ناده‌ین و له‌كۆتایی مانگی ئاداردا سنوور داده‌خه‌ین.

به‌شێكی ڕێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر په‌یوه‌ندی به‌ شۆرشی ئه‌یلوله‌وه‌ هه‌بوو كه‌ ئه‌وكاته‌ له‌ژێر قیاده‌ی مه‌لا مسته‌فا دژ به‌ رژێمی عێراق ده‌جه‌نگان ، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی سایتی ویكیلیكس پێش ئاشبه‌تاڵی شۆڕشی‌ ئه‌یلول مه‌لا مسته‌فا له‌ ڕێگه‌ی سه‌رهه‌نگ (عیسای په‌ژمان) كه‌ به‌رپرسی ده‌زگای ساواك بووه‌ په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ ئێرانه‌وه‌ داوای هه‌ڵویستی كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی كردووه‌ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ یان ئاشبه‌تاڵی شۆرش ، هه‌ر به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان مه‌لا مسته‌فا له‌باره‌ی‌ كۆتایهێنانیی‌ شۆڕشی‌ ئه‌یلوله‌وه‌ دانیپێداناوه‌ كه‌ له‌ ژێر فشاری‌ ئێراندا بڕیاری داوه‌ پێشمه‌رگه‌ چه‌كه‌كانیان دابنێن‌و ئاشبه‌تاڵێ لێبكه‌ن و رووبکه‌نه ئێران،هه‌ر له‌و كاته‌دا مه‌لا مسته‌فا داوای‌ له‌ ئه‌مریكا كردووه‌ مافی‌ په‌نابه‌ریی به‌ خۆی‌و خێزانه‌كه‌ی‌و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌ بدات.

خۆرئاوای كوردستان به‌ پێی رێكه‌وتنامه‌ی سایكس پیكۆ بە دەولەتی سوریاوە لکێندراوه‌ ، سنووری جوگرافیای خۆرئاوای كوردستان لە پارێزگای حەسەكە هەریەك لە ناوچەكانی (قامشلۆ و دێرك و سەرێ كانی و عامودا و دێربەسی)دەگرێتەوە ،لە پارێزگای حەلەبیش هەریەك لە ناوچەكانی ( كۆبانێ و عفرین و جەبەل ئەكراد) دەگرێتەوە، كاتی خۆیشی بۆ بەشداریکردن لە شۆرشی ئەیلول، سەدان كەسیان لە خۆرئاواوە هاتنە باشوور و بوون بە پێشمەرگە ، خۆرئاوای كوردستان كاراكته‌رێكی گرنگ بووه‌ له‌ قۆناغی شۆرشدا له‌ باكورو باشور ،بەتایبەتیش بۆ هێنانی چەك و رێگەی پەیوەندیکردن بە دونیای دەرەوە ، خۆرئاوای كوردستان خاڵی پێکەوە بەستنی نەتەوەکانی کوردو عەرەب و تورک و ئایین و مەزهەبەکانی شیعەو سونەو ئێزیدی و مەسیحی، و چەقی ململانێیەکی جیهانی و ناوچەییه‌ ، ئه‌وه‌ش ڕاسته‌ كه‌ خۆرئاوای كوردستان ڕوبه‌رێ:ی بچوكه‌ و ڕوبه‌ره‌كه‌ی هیچ هەلێک ناداته‌ هێزه‌كان بۆ پاشەکشە بەمەبەستی خۆڕێکخستنەوە.

لەگەڵ هەموو ئەو كارەساتانەی كه‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە عێراق و شام(داعش) هێنای ده‌رفه‌تێكی باش بۆ كوردانی خۆرئاوای كوردستان ڕه‌خسا ، كوردان له‌ خۆرئاوای كوردستان توانییان ببنه‌ خاوەنی هێزی سەربازی و بەرگری لەخۆی بكات و ناوچە كوردستانیەكان لە ژێر چەپۆكی داعش و هێزەكانی تریش رزگار بكات ،دواتریش توانی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری ڕابگەیەنێ ، به‌رگری شه‌رڤانان هه‌م خه‌باته‌ دژی دووه‌م هێزی ناتۆ هه‌میش دژی دەیان گروپی تیرۆریستیی ئیسلامیی و شۆڤێنیستی عەڕەبیی ، به‌رگری شه‌ڕڤان لە ناوچەكانی سەرێكانی ومنبج و گەرەكە كوردیەكانی پارێزگای حەلەب دەستی پێکردووه‌و بووەته‌ مایەی شانازی هه‌م بۆ گه‌لی كورد و هه‌میش لەسەر ئاستی جیهانی شانازی بەو هێزە دەكرێ، ئێستا پرسی خۆرئاواو باكوری كوردستان بووه‌ته‌ كارتێك وپێكه‌وه‌ گرێدراوه‌ ، توركیا یان ده‌بێت پرسی خۆرئاوا قبوڵ بكات و كرانه‌وه‌ له‌ باكور بهێنێته‌ ئاراوه‌و ئاشتی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ناوچه‌كه‌ یانیش ئه‌م دۆخه‌ له‌ ژێر باری واقیعی سه‌ربازیدا درێژه‌ ده‌كێشێت و به‌رژه‌وه‌ندی ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا و ئێران-روسیا ده‌كه‌ونه‌ به‌ر مه‌ترسی و دواجاریش سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر خۆیدا ده‌چه‌سپێنێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.