برێت مەکگۆرک پلانێکی مەترسیداری ئەردوگان ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 260 جار بینراوە

ستاندەر

برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی پێشوی سەرۆکی ئەمریکا بۆشەڕی داعش لەنوێترین تویتیدا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتویتەر، پلانێکی مەترسیداری ئەردوگان ئاشکرا دەکات، مەکگۆرک دەڵێت: لەپلانەکەی ئەردوگاندا بۆدروستکردنی ناوچەی ئارام بەتەنیا خاکی سوریا ناگرێتەوە بەڵکو بەشێکی خاکی عێراقیش دەگرێتەوە، مەکگۆرک دەشڵێت “پێویستە بە وردی لە ڕێككەوتنەكەی ئەمریكاو توركیا بكۆڵرێتەوە، چونكە ئەو ڕووبەرەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دیاریكردووە بۆ پێكهێنانی ناوچەی ئارام بە پێی ڕێككەوتنەكە درێژ دەبێتەوە بۆ ڕووباری فورات و خاكی عیراق”.

دەربارەی رۆژئاڤای کوردستان و وتەکانی ترەمپ مەکگۆرک لەتویتەکەیدا نوسیویەتی ” تەواوی ئەو ناوچانەی باكووری سوریا كە شەڕی تێدایە كوردنشین و مەسیحی نشینن بۆیە بۆ دەستكەوتنی زانیاری دروست سەبارەت بە ڕێككەوتنەكە پێویستە گوێ لە وتەكانی ئەردۆغان بگیرێت و وتەكانی ترەمپ فەرامۆش بكرێت”.

پێشتریش” مەسعود عەبدولخالق” لێکۆڵەر و چاودێری سیاسی مەترسی نەخشەکەی ئەردوگانی خستبووە روو لەسەر باشوری کوردستان، لەنوسینێکیشدا کەلەپێگەی تایبەتی خۆی لەفەیسبووک بڵاویکردۆتەوە ئاماژەی بەوەداوە “پیویستە بە زوو ترین كات هەرێمی کوردستان لەگەڵ عیراق ڕێك بكەوێت بەسەربەرزانە تا فشاری عسكری توركی بەسەر شؤڕانە نەمانخاتە باوەشی عیراق”..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.