نهێنی پێشنیارێکی حوکمەتی هەرێم بۆ بەغدا دەربارەی رێکەوتن لەسەر رادەستکردنی نەوت

لەلایەن ستاندار Posted on 330 جار بینراوە

ستاندەر

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر ڕادەستکردنی داهاتی نەوت پشنیارێکی نوێ دەخاتە بەردەم حکومەتی بەغداد، بەپێی زانیارییەکانی ستانده‌ر کە لەسەرچاوەیەکی تایبەتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیکەوتووە حکومەتی هەرێم بۆ ڕێککەوتن لەسەر بودجەی ٢٠٢٠ پێشنیاری بۆ عێراق کردووە کە لەبری ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم بە کۆمپانیای سۆمۆ ئەوە داهاتی نەوتی ٢٥٠ هەزار بەرمیل بە پێی ئەو نرخەی کە عێراق لە بازارەکانی جیهان دەیفرۆشت ڕادەستی بەغدای بکات، ئەو سەرچاوەیەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشی بۆ ستانده‌ر ئاشکراکرد ،کە حکومەتی هەرێم پێشتر بە بیانووی ئەوەی کە هەرێم بە نرخی ٢٠دۆلار کەمتر لە کۆمپانیای سۆمۆ نەوتەکەی دەفرۆشێت ناتوانێت ئەو داهاتە بدات بە بەغداد کە حکومەتی عێراق داوای دەکات، بەپێی زانیارییەکانیش داهاتی نەوتی هەرێم لە ژێر دەسەلاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیە بەهۆی ڕێکەوتنی ٥٠ ساڵەی لەگەڵ تورکیا حکومەتی ئەنقەرە دەسەڵاتی تەواوی بەسەر داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.