ستاندەر
سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا “دۆناڵد ترەمپ” لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەکۆشکی سپی رایگەیاند: ئێمە هاوکاری کوردەکانمان کردووە، بەڵام ئەمریکا بۆئەوە دروست نەبووە تا ٤٠٠دیکە کوردەکان بپارێزێت.
دەربارەی کشانەوەی هێزەکانیان لەسوریادا ترەمپ بەمیدیاکارانی راگەیاندووە: “ئێمە سەرجەم هێزەکانمان لە سوریا ناکشێنینەوە، بەڵکو بەشێکیان لە سنوری ئەردەن و ئیسڕائیل دەهێڵینەوە بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان”.. لێدوانەکەی ترەمپ دوای ئەوەهات کەوەڤدێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بەسەرۆکایەتی” ئیلهام ئەحمەد” لەواشنتۆن و چەندین دیداری گرینگیان ئەنجامداوە، لەدیدارێکیشیاندا لەگەڵ بەشێک لەسیناتۆرانی کۆماریی کۆبوونەتەوە و لەکۆبوونەوەکەدا “لیندزگراهام” رایگەیاندووە: دەبێت کورد خۆی کێڵگەنەوتیەکان بپارێزێت و دەستکەوتەکەش بۆخۆیان بێت.