وتەیەکی هەڵەی تره‌مپ وەرگێڕی سەرۆکی ئیتاڵیا توشی سەرسوڕمان دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 211 جار بینراوە

ستاندەر

ماڵپەڕی RT ی ڕوسی بڵاویکردۆتەوە کە لەکۆبونەوەی تره‌مپ لەگەڵ سەرۆکی ئیتاڵیا سیرجیو ماتاریلا، تره‌مپ ڕایگەیاندووە پەیوەندیە سیاسی و ڕۆشنبیریه‌كانی نێوان ئەمریکا و ئیتاڵیا دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوپێش، بۆ کاتی ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمای کۆن.

ئەو وتەیەی ترمپ لەکاتێکدایە لە ساڵی ۱۷۷٦ز ئەمریکا سەربەخۆیی ڕاگەیاندووە، ئەوەش وایکردووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە گاڵتە پێکردنەوە باس لەو وتەیەی تره‌مپ بکرێت، و بە بێئاگا لە مێژوو وەسفی بکەن، لەهەمانکاتدا وێنەیەکی وەرگێڕی سەرۆکی ئیتاڵیاش بڵاوکراوەتەوە کە بە سەرسوڕمانەوە سەیری ترمپ دەکات.

جێگای ئاماژەیە ماوەی پێشو تڕەمپ لە وتەیەکی تری هاوشێوەیدا ڕەخنەی ئەوەی لەکورد گرتبوو کە لە شەڕی نۆڕماندی لە جەنگی دووەمی جیهانی کوردەکان یارمەتی ئەمریکایان نەداووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.