ستاندەر
ژمارەیەک ئەندامی سینات و کۆنگرێسی ئەمریکا داوای لە “مایک پۆمپیۆ” وەزیری دەروەی وڵاتەکەیان دەکەن، لێکۆڵینەوە لەتورکیا بکرێت لەبارەی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی فۆسفۆڕی سپی، گۆڤاری فۆڕین پۆڵسی بڵاوی کردۆتەوە: هەریەک لە ” كریس ڤان هۆڵن و ماتریك لیهی و ڕیچار بلومینتال و مارشا ملاكبیرن” نامەیەکیان ئاڕاستەی مایک پۆمپیۆ کردووە لەبارەی لێکۆڵینەوە کردن لەگەڵ تورکیا، لەنامەکەیاندا ئاماژەیان بەوەداوە، چۆن چەکی قەدەغەکراوی فۆسفۆڕی سپی کەوتۆتە دەست سەربازانی سوپای تورکیا، ئەندامانی کۆنگرێس و سینات دەشیانەوێت ئەوەش بزانن ئایە سەربازانی تورک بریاری بەکارهێنانی چەکی قەدەغکراوی فۆسفۆریان لەخۆوە داوە یان بەفەرمانی دەسەلاتدارانی تورکیا لەئۆپراسیۆنەکەیاندا بەکاریانهێناوە..