ستاندەر
دوێنێ هەینی خۆپیشاندانێکی فراوان بەغدا و شارەکانی خواروی عێراقی گرتەوە، بەپێی داتای کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراقی تەنهالەخۆپیشاندانەکەی دوێنێدا ٤٠ کەس کوژراون و ٢٠٠٠ کەسیش بریندار بوونە، ئەمە لەکاتێکدا بەر لەبەردەست پێکردنی خۆپیشاندانەکان “عادل عەبدولمەهدی” سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو: لەهیچ کەسێک قبوڵ ناکەین خۆپیشاندەران بکاتە ئامانج و توندوتیژیان بەرامبەر بەکاربێهێنێت.