ئەردۆگان چۆن یارییەکەی دۆڕاند؟

لەلایەن ستاندار Posted on 276 جار بینراوە

دکتۆر جەبار قادر

زۆر کەس پێیان وایە کە ئەردۆگان ئەوەی دەیویست بەشەڕ بەدەستی بێنێ، لە ڕێگای ڕێکەتنەوە لە گەڵ ترامپ و پوتیندا بەدەستی هێنا. ئەم لێکدانەوەیە دروست نیە. بابزانین ئامانجە سەرەکییەکانی ئەردۆگان لە هێڕشەکەی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چی بوون. ئەو سێ ئامانجی سەرەکی هەبوو:
١. دوورخستنەوەی هێزی سەربازی کورد لە سنووری تورکیا بەدرێژایی ٤٤٠ کم و قووڵایی ٣٢کم.
٢. داگیرکردنی ئەو دەڤەرە فراوانە کە دەکاتە ١٤٠٨٠کم٢ بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ، ئەمەش ئەرکی سێیەمی بۆ مەیسەر دەکرد،
٣. نیشتەجێ کردنی ٢ بۆ ٣،٥ ملیۆن پەناهەندە و ئاوارەی سووری لەو ناوچە فراوانە.
ئەوەی ڕوویدا تورکیا بە شەڕ تەنها ١٢٠ کم بە قووڵایی ٣٢ کم داگیرکردووە کە دەکاتە ٣٨٤٠کم٢، واتا تەنها ٢٥٪ ئەوە پانتاییەی کە پلانی بۆ داڕشتبوو. کە نەیتوانی هەموو سنوورەکان داگیر بکات و لەوێ بمێنێتەوە، ناتوانێ پلانە هەرە ترسناکەکەی کە پاکتاوکردنی کورد بوو لە ڕۆژئاوا و نیشتەجێ کردنی عەرەب و تورک لە شوێنیان جێبەجێ بکات.
بۆ جێبەجێ کردنی ئەم پلانەش هەوڵی دەدا کارتی ئاوارە سوورییەکان لە دژی ئەوروپا بەکار بێنێت و زوو زوو هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەوروپا دەکرد ئەگەر پشتگیری لەم پلانە نەکەن و پارەکەی دابین نەکەن، نیشتەجێ کردنی تەنها یەک ملیۆن ئاوارەی سووری پێویستی بە٢٦ملیار دۆلار بوو، ئەوا دەروازەکان بەڕووی ئاواەرەکاندا دەخاتە سەر پشت و ڕەوانەی ئەوروپایان دەکات. هەڵبەتە هیچ وڵاتێکی ئەوروپا ئامادە نەبوو پشتگیری لە کردەوەیەکی پاکتاوکردنی نەژادی لەم جۆرە بکات، چجای خەرجەکەی بدات. واتا ٧٥٪ ئەم پلانە شکستی هێناوە و دەبێ کار بکرێت بۆ ئەوەی ٢٥٪ کەشی پووچەڵ بکرێتەوە.
شکستێکی تری پلانەکەی ئەردۆگان لەوەدایە کە دەبێت لە مەودایەکی کەمدا لە گەڵ ئەو ئەسەدەدا، کە هەشت ساڵە دروشمی لابردنی هەڵگرتووە، لە سەر یەک مێز بەرامبەری دابنیشێ و مەرجەکانی خۆی و پشتیوانەکەی پوتین جێبەجێ بکات و لە هەموو ناوچە داگرکراوەکانی سووریا بکشێتەوە و سوپاکەی ئەسەدی دوژمنی لە سەر سنوورەکانی خۆی ببینێتەوە.
تێبینی: لەم بارەیەوە ڕۆژنامەنووسی هۆڵەندی یۆست ڵاخندەیک لە ڕۆژنامەی “پارۆڵ” لێکدانەوەیکی وردی لە ژمارەی دوێنێدا بڵاوکردۆتەوە،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.