ستاندەر
دوای ئەوەی دوێنێ شەو کۆنگرێسی ئەمریکا بەزۆرینەی دەنگ، بریاری سزادانی تورکیا لەدەرئەنجامی داگیرکاریەکەی بۆسەر رۆژئاڤا و بریاری بەناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنەکانی دەرکرد، لەمبارەوە تورکیا شۆک بووە و بۆ ئەومەبەستە وەزارەتی دەروەی تورکیا بەفەرمی باڵوێزی ئەمریکای باگهێشت کردووە لەوڵاتە.
لەلایەکی تریش مەولود چاوش ئۆغلۆ لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەمرۆ چوارشەم رایگەیاند: بڕیارەکانی کۆنگرێس لەبارەی سزادانی تورکیا و بەناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنەکان بریاری پوچن، چاوش ئۆغلۆ دەشڵێت: ئەمریکا لەئێستادا کەوتوەتە دۆخی کاردانەوە، چونکە ئێمە لەرێی ئۆپەراسیۆنەکەمان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یارییە گەورەکەمان لێ تێکدان، ئەوانەی پرۆژەکانیان شکستی هێناوە، خۆیان هەڵواسیوە بە پرۆژەی کۆنەوە و وادەزانن لەم ڕێگەیەوە دەتوانن تۆڵەمان لێ بکەنەوە، بەڵام بەهەڵەدا ڕۆیشتوون”….