وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگهێشتی باڵوێزی ئەمریکا دەکات لەو وڵاتە

لەلایەن ستاندار Posted on 280 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی دوێنێ شەو کۆنگرێسی ئەمریکا بەزۆرینەی دەنگ، بریاری سزادانی تورکیا لەدەرئەنجامی داگیرکاریەکەی بۆسەر رۆژئاڤا و بریاری بەناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنەکانی دەرکرد، لەمبارەوە تورکیا شۆک بووە و بۆ ئەومەبەستە وەزارەتی دەروەی تورکیا بەفەرمی باڵوێزی ئەمریکای باگهێشت کردووە لەوڵاتە.

لەلایەکی تریش مەولود چاوش ئۆغلۆ لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەمرۆ چوارشەم رایگەیاند: بڕیارەکانی کۆنگرێس لەبارەی سزادانی تورکیا و بەناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنەکان بریاری پوچن، چاوش ئۆغلۆ دەشڵێت: ئەمریکا لەئێستادا کەوتوەتە دۆخی کاردانەوە، چونکە ئێمە لەرێی ئۆپەراسیۆنەکەمان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یارییە گەورەکەمان لێ تێکدان، ئەوانەی پرۆژەکانیان شکستی هێناوە، خۆیان هەڵواسیوە بە پرۆژەی کۆنەوە و وادەزانن لەم ڕێگەیەوە دەتوانن تۆڵەمان لێ بکەنەوە، بەڵام بەهەڵەدا ڕۆیشتوون”….

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.