ئاماری قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی شەش رۆژی رابردووی عێراق بڵاودەکرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 250 جار بینراوە 0 سەرنج
75580354_2450541155065181_7462161559725277184_n

ستاندەر

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ئاماری قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی شەش رۆژی رابردوو بڵاودەکاتەوە،  بەپێی ئامارەکە لەماوەی شەش رۆژی رابردوو خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی تری عێراق ١٠٠ کەس کوژراون زیاتر لە ٥٠٠٠ کەسیش بریندار بوونە، کۆمسیۆن باڵای مافەکانی مرۆڤ ئاشکراشی کردووە لەوماوەیەدا ٣٩٩ کەس لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراون، لەو ژمارەیەشدا ٣٤٣ کەسیان پاشان ئازاد کراون، هەروەها کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ دەشڵێت: بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژیەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٩٨ تەلار و بینای گشتی و تایبەت زیانیان پێگەیشتووە.

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەیدا کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤداوا لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دەکات، بەدوور بن لە پەلاماردان و توندووتیژى، پابەندى خۆپیشاندانى هێمن بن بەدوور لە هەر ئاڵۆزییەکى بە مەبەست یان بێ مەبەست…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *