100 كەسایەتی ئیخوانی پشتیوانی داگیركاری توركیا لە رۆژاڤا دەكەن

لەلایەن ستاندار Posted on 355 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی راپۆرتێك كە پێگەی (ئەلعەرەبییە) بڵاوی كردۆتەوە ناوەندی توێژینەوە و لێكۆلینەوە كە ئۆفیسەكەی لە ئەستەمبۆلە، نوسراوێكی بە واژووی 100 كەسایەتی ئیخوانی لە وڵاتانی میسر و عێراق و سودان و مۆریتانیا و تونس و مەغریب و فەلەستین  و كوێت و قەتەر لەنێویاندا ئەمینداری گشتی ئیخوان موسلیمینی سوریا ئاراستەی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە، تیایدا پشتیوانی هێرشەكانی توركیایان بۆسەر رۆژافای كوردستان كردووە، داواشیان لە سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە پشتیوانی ئەو هێرشەی توركیا بكات بۆ هێنانەدی ئاشتی و ئاسایش لە باكوری سوریا.

جێی باسە لەنێو ئەوانەی واژووی بەیاننامەكەیان كردووە ناوی تاریق هاشمی سەرۆكی پێشووی حیزبی ئیسلامی عێراقی هەیە لەگەڵ چەندین كەسایەتی ناسراوی ئیخوانی لە وڵاتانی عەرەبی. هاوكات لە راپۆرتەكە رەخنە لە هەڵوێستی عەلی قەرەداغی ئەمینداری یەكێتی زانایانی ئایینی جیهانی دەگرێت و دەلێت  بێدەنگییەكەی یەك ناگرێتەوە لە گەڵ هەڵوێستی گەلی كورد لە پارچە جیاجیاكانی كوردستان كە دژی داگیركاری توركیا رژاونەتە شەقامەكان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.