سەندیکای رۆژنامەنوسان: ئەو تاوانانەی دژ بە رۆژنامەنوسان دەكرێت نابێ تاوانبارن رزگاریان ببێ

لەلایەن ستاندار Posted on 214 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ شەمە رێکەوتی ٢/١١ لەشاری هەولێر کۆنفرانسێک بەڕیوەچوولەژێر دروشمی”نا بۆ دەربازبون لە تاوانەكانی دژ بە رۆژنامەنوسان”، لەکۆنفرانسەکەدا نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان(ئازاد حەمەدەمین) رایگەیاند: ئەو تاوانانەی لەهەرێمی کوردستان دژ بە رۆژنامەنوسان دەكرێت نابێ تاوانبارن رزگاریان ببێ و پێویستمان بە هەماهەنگی نێوا هەمو لایەنەكانە.

ئازاد حەمەدەمین دەشڵێت:  بەمەبەستی كۆتاییهاتن بەو گرفتانەی نێوان میدیاكاران و هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ، لەداهاتویەكی نزیكدا رێككەوتنێك ئیمزا دەكەین كە یەكانگیری ناسنامەی رۆژنامەنوسان و بەرگی رۆژنامەنوسان و چۆنییەتی هەمانگی نێوانیان تیایدا رێکدەخرێت.

ئەم وتانەی نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنوسان لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا لەهەرێمی کوردستان، تاوانبارانی دۆسیەی تیرۆری رۆژنامەنوسان (سەردەشت عوسمان، کاوە گەرمیانی، سۆرانی مامەحەمە، ویداد حسێن، عەبدولستار شەریف) ئاشکرا نەکراون و نەدراونەتە دادگا، ئەمە جگە لەوەی بەردەوام پێشێڵکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان دەکرێت لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.