لەپەروەردەی چۆمان مامۆستایانی وانەبێژ لەسەر بنەمای ئینتیمای حزبی پۆلێن کراون

لەلایەن ستاندار Posted on 327 جار بینراوە

ستاندەر

لەبەڕێوبەرایەتی پەروەردەی چۆمان لیستێک لەسەر بنەمای ئینتیمای حزبی دروستکراوە، بۆ دانانی وانەبێژانی ساڵی نوێی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندنی ئەو قەزایە.

بەپێی خشتەیەک کە وێنەیەکی دەست ستاندەر کەوتووە، تیایدا بەدیاردەکەوێت لەسنوری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی چۆمان مامۆستایانی وانەبێژ بۆساڵی نوێی خوێندن لەسەر بنەمای ئینتیمای حزبی پۆلێن کراون، بەپێی قسەی چاڵاکوانانی ئەو قەزایەش مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ئەوساڵی خوێندن لەسەر بنەمای ئەو خشتەیە لەناوەندەکانی خوێندن دانراون.

ستاندەر هەوڵیدا بۆ ساخکردنەوەی ڕاستی و دروستی ئەو هەواڵە پەیوەندی بە بەرپرسانی پەروەردە بکات بەڵام بەردەست نەبوو.

بەپێی قسەی بەشێک لە وانەبێژانی ئەو سنورە بۆ ئەوساڵی خوێندن لەسنوری ئەو پەروەردەیە جیاوازیەکی زۆر کراوە لەدانانی وانەبێژان، و بەشێوەیەکی بەرچاو لەدانانی وانەبێژان ئینتیمای حزبی ڕەچاو کراوە، کوڕ و کچێکی وانەبێژ کە ماوەیەکی کەمە ژیانی هاوسەریان پێکهێناوە، لە لێدوانیان بۆ ستاندەر باسیان لەوەکرد بەهۆی ئینتیمای حزبیان هیچ کامێکیان بۆ ئەوساڵی خوێندن بەشێوەی وانەبێژ دانەنراون لەکاتێکدا ساڵی پار وەکو وانەبێژ دەوامیان کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.