خۆپیشاندەران داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختە دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 288 جار بینراوە

ستاندەر

ماوەی ١١ رۆژە خۆپیشاندانەکانی عێراق بەبێ پچڕان لەزۆربەی شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بەردەوامی هەیە، لەئێستاداداواکاری خۆپیشاندەران گۆڕدراوە و داوای هەڵوەشانەوەی حوکمەت و پەرلەمان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکەن،  لەنوێترین کاردانەوەشیدا حکومەتی عێراق تۆڕی ئینتەرنێتی لەبەغدا و زۆربەی شارەکانی تر بریوە، ئەمەش زیاتر خۆپیشاندەرانی توڕەکردووە. بەپێی داتاکان ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکان زیاترە لە ٢٥٠ کوژرا و ٦٠٠٠ بریندار، تەنها لەخۆپیشاندانەکانی دوێنێی بەغدا (٥ )کەس کوژراون.

شایەنی باسە سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوەدەکەن لەئێستاداخۆپیشاندەران دەیانەوێت بەربەستی پردی کۆماری ببڕن و بگەنە ناوچەی سەوزی بەغدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.