نهێنی كۆبونەوەكانی ئەمرۆێ هەولێر لەبارەی دۆخی عێراق

لەلایەن ستاندار Posted on 317 جار بینراوە

ستاندەر

بریارە ئەمرۆ سێ شەممە دوو كۆبونەوەی گرنگ یەكێكیان لەسەر ئاستی سەرۆكایەتیەكان و ئەوی تریش لەسەر ئاستی بەرپرسی باڵای حیزبەكان لەسەر دۆخی عێراق و گۆرانكاریەكان بەرێوەبچێت.

كاتژمێر 10 ئەمرۆ، هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌ و قۆناغی دوای عادل عه‌بدولمه‌ندی له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران تاوتوێ ده‌كه‌ن كە ئەگەری لادانی ئێستا لەهەموو كات نزیكترە.

هاوكات دواتر بە ئامادەبونی سەرۆكایەتیەكان و د.بەرهەم ساڵح و سەرۆكی حیزبەكان تاوتوێی هەمان بابەت و مەترسیەكانی سەر هەرێم دەكرێت بەهۆی گۆرانكاریەكانی بەغداوە، هەروەها مەرجەكانی هەرێم چی دەبێت بۆ لادانی سەرۆك وەزیران و دروستكردنی حكومەتی نوێ و هەڵبژاردنی پێش وەختە. تا ئێستا روون نیە مەسعود بارزانی وەك سەرۆكی پارتی بەشداری ئەو كۆبونەوەیە دەكات یاخود نا، لە دوو هەفتەی پێشوو لە دیداری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حیزبەكان مەسعود بارزانی ئامادەنەبوو.

هاوكات بریارە هەر ئەمرۆ د.بەرهەم ساڵح و نێچیرفان بارزانی لە دیداری مێری قسە لەسەر دۆخی عێراق بكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.