مەترسی_ لەپەرلەمانی عێراق داوای هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێم دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 235 جار بینراوە

ستاندەر

هەڵوەساندنەوەی قەوارەی هەرێم لەداواکاری خۆپیشاندەرانەوە بۆتە داواکاری بەشێک لەفراکسیۆنەکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، یوسرا رەجەب سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەمیانەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی رۆژنیوس ئاشکرای کردووە: هەندێک فراکسیۆن و کەسایەتیی لەناو پەرلەمانی عێراق بە ئاشکرا داوای نەمانی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکەن، یوسرا رەجەب رەخنەش لەفراکسیۆنە کوردییەکان دەگرێت و دەڵێت: فراکسیۆنە کوردییەکان لەبری ئەوەی بێنە لای یەک و هاودەنگ بن بۆ پارێزگاری کردن لەقەوارەی هەرێم، هەندێکیان شەڕی پشک و پۆست دەکەن.

دەربارەی پرسی هەموارکردنەوەی دەستور داواکاری خۆپیشاندەران بۆ گۆرینی سیستەمی حوکمڕانی عێراق لەپەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتی، یوسرارەجەب رایگەیاندووە:  گۆڕینی سیستمی حکومڕانیی بۆ سەرۆکایەتیی و هەموارکردنەوەی دەستوور، بۆ ئەوەیە کە گورزی سیاسیی قورس لە کورد بووەشێندرێت، دەشڵێت: هەوڵدەدرێت کە دەستکاری ماددەی ١٤٠ بکرێت لە بەرژەوەندیی عێراق و سەرۆکایەتیی کۆمار لە دەستی کورد دەربهێندرێت، دەستی دەرەکیش لەپشت ئەم هەوڵانەوەیە و بەشێکن لەو پیلانانەی، کە لە هەرچوار پارچەی کوردستان دژ بە گەلی کورد هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.