ستاندەر
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەل رەجەب تەیب ئەردوگان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندیەکی تەلەفونیان ئەنجامداوە، دۆناڵدترەمپ لەتویتێکیدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە: لەگەڵ ئەردوگان پەیوەندیەکی تەلەفونیم ئەنجامداوە و باسی راگرتنی شەڕ و هێرشی سەرکوردەکانیشمان لەسوریاکردووە، لەتویتەکەیدا ترەمپ ئاماژەی بەوەداوە کەوا ئەردوگان هەواڵی دەستگیرکردنی چەند چەکدارێکی داعشی پێ راگەیاندووە کەلەناویاندا هاوسەر و خوشکێکی ابوبکر بەغدادی یان تێدابووە. شایەنی باسە بریارە ئەردوگان ١٣ی ئەم مانگە سەردانی ئەمریکا بکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆببیتەوە.