مەترسی_ رێکخراوی موجاهیدین خەلقی ئێران کەدەستی هەبوولەئەنفالی کورد پشگیری لەخۆپیشاندەران دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 349 جار بینراوە

ستاندەر

خۆپیشاندانی فراوانی هاوڵاتیانی عێراق لەشارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بەردەوامیان هەیە، لەنوێترین هەڵوێستیشیاندا رێکخراوی موجاهیدین خەلقی ئێران کەرێکخراوێکی چەکداری ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانە و لەسەردەم رێژێمی بەعس لەعێراق جێگیرکراون، پشگیری خۆپیشاندەران دەکات و گۆرانی بەسەر گەنجانی عێراق هەڵدەدات و  بەپاڵەوان ناویان دەبات، شایەنی باسە رێکخراوی موجاهیدینی خەلق بەپێی بەڵگەی حیزبەکوردستانییەکان ئەم رێکخراوە بەشدار بووە لەپرۆسەی ئەنفال و لەئۆپراسیۆنێکدا بەناوی ئۆپراسیۆنی “مروارید” بەشداری لەپرۆسەی ئەنفال کردووە لەگەڵ ڕژێمی بەعسی ئەوکات، بۆیە چاودێرانی دۆخی عێراق پێیان وایە بەشێک لەداواکاری خۆپیشاندەران بۆ ‌هەڵوەشانەوەی فیدڕاڵیەتی هەرێمی کوردستان و گێڕانەوەی سیستەمی حوکمڕانی سەرۆکایەتی لەئەنجامی تێخستنی ئەو حێزب و لایەنانەیە کەسواری شەپۆلی نارەزایەتی هاوڵاتیانی عێراق بوون و دەیانەوێت مەرامی تایبەتی خۆیان بپێکن، ئەمەش مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم دروست کردووە.  لای خۆشیەوە یوسرا رەجەب سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاندووە: لەئێستادا لەناو پەرلەمان بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان بەئاشکرا داوای هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێم دەکەن.

 

لینکی پیاهەڵدانی موجاهیدنی خەلق بۆ خۆپیشاندەران

https://l.facebook.com/l.php?u=https%3A%2F%2Fwww.youtube.com%2Fwatch%3Fv%3DrptjdKzQdmE%26feature%3Dyoutu.be%26fbclid%3DIwAR3k976lWo-3nXJy-_I_ZWxYbQGUrcxfvK1mYf_YtNluJldrokcFiwNBus4&h=AT1mMYYVuSrqL8uaiVs9rxY0oHR3GCCCBlTQX19cQ60cAQbKcZHpdwzVIuKal8qVoaYfa3wRfqd3PeaSt2VV-9UovY-RraXbvqjLDXd7w_Q9RtLDB617h22EGYi5kDxArUpb

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.