مەکتەبی سیاسی پارتی زۆرینەیان دەوام ناکەن-هۆكارەی بخوینەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 3607 جار بینراوە 0 سەرنج
PDK

سنانده‌ر
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەتی ستانده‌ر، لەدوای کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم زۆرینەی مەکتەبی سیاسی پارتی دەوام ناکەن و نیگەرانن , چونکە وا هه‌ست ده‌كه‌ن پەراوێزخراون وكەمتر پرسیان پێده‌کرێت.، دەشگوترێ ئیستا ئەندامانی (م س) ناتوانن چاویان به‌ نێچیر و مسرور و مسعود بارزانی بكه‌وێت، هەریەكەیان كۆمه‌ڵێك كه‌سی نزیك له‌خۆیان كۆكۆدۆته‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان له‌ مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان زیاتره.
چاودێرێكیش پێیوایه‌ ئەم پەراوێزخستنەی ئه‌ندامانی مەکتەب سیاسی پارتی هەنگاوێکی ترە بۆ ئەوەی پێش کۆنگرەی داهاتوو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ خۆیان دەستبەرداری پۆستەکانیان بن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *