بەپەلە_ گۆڕان لەبارەی حکومەتەوە دوا وادە بۆ پارتی دادەنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 302 جار بینراوە

ستاندەر

دوێنێ شەمە جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لەسەر ئەدای حوکمەت و پڕکردنەوەی هەندێ پۆستی ناو بزوتنەوەکە ئەنجامدا، بەپێی بریاری جڤاتی نیشتمانیش ئەم هەفتەیە بزوتنەوەی گۆڕان ناوکاندیدەکانی بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستانەی کە بەرکەوتەی ئەون لەحکومەت پێشکەشی “مەسروربارزانی” دەکات، سەرچاوەیەکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە ماڵپەڕی دوارۆژی راگەیاندووە: بەپێی بریاری جڤاتی نیشتمانی لەبارەی بەرکەوتەی گۆڕان لەحکومەت بزوتنەوەی گۆڕان هەفتەی داهاتووی وەک دوا وادە بۆ پارتی داناوە بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکان لەلایەن کاندیدەکانی بزوتنەوەکە کە بەپێی رێکەوتنی نێوان گۆڕان و پارتی بەرکەوتەی ئەو حیزبەن.

بزوتنەوەی گۆڕان جگە لەپۆستی وەزیری(بازرگانی و دارایی و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و ئاوەدانکردنەوە) جێگری سەرۆکی هەرێم و یاریدەددەری سەرۆکی حکومەت بۆ چاکسازی و دەستەی سندوقی داهاتە نەوتییەکان و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، چوار بریکاری وەزارەت و ٢٤ بەرێوەبەری گشتی و ٢٤ راوێژکاری و ٣ نوێنەرایەتی دەرەوە و %١٢ پۆستەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش، بەرکەوتەی ئەو حیزبەن.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.