ده‌ریا محمد
چاكسازی و پاكسازی ئه‌و دوو وشه‌ی كه رۆژانه زۆرترین جار گوێ بیستی ده‌بین زۆرترین قسه‌و باسی له‌سه‌ر ده‌كرێت ، له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م حكومه‌ت هه‌میشه زۆرترین قسه‌كانی له‌سه‌ر چاكسازیه ، هۆكاره‌كه‌شی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له‌م وڵاتانه زۆرترین رێژه‌ی گه‌نده‌لی هه‌یه و ده‌كرێ .
گه‌نده‌ڵی له بچوكترین پیناسه‌یدا بریتیه له به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی كه خۆی ده‌بینێته‌وه له خزم خزمینه‌و واسته‌و واسته‌كاری و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی به‌رپرسانی باڵا له‌سه‌ر حسابی خه‌لكی ره‌ش و رووت ، گه‌نده‌ڵی چه‌ندین جۆی هه‌یه له‌وانه ، گه‌نده‌لی سیاسی ، گه‌نده‌لی دارایی ، گه‌نده‌لی كارگێری …. زۆر جۆری تریش كه باوترینیان له هه‌رێمی كوردستان بریتیه له گه‌نده‌ڵی دارایی .
باشترین رێگاش بۆ له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی بریتیه له چاكسازی له سه‌رجه‌م جومگه‌كانی حوكمرانی و باش ئیداره‌دانی وڵات و سه‌روه‌ربوونی یاسا و دادگایكردن و به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له گه‌نده‌ڵی ، وه هه‌روه‌ها چالاك بونی په‌رله‌مان و به‌كارهێنانی ده‌سه‌لاتی راسته‌قینه‌ی خۆی له چاودێریكردن و ره‌قابه‌ی ده‌سه‌لاتی جێبه‌جی كردن .
له سه‌ره‌تایی ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌ی 9 ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆرترین قسه‌و باس له‌سه‌ر روبه‌رووبونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌كریت ، به‌ڵام تا ئێستا چاكسازیه‌كان له خواره‌وه‌ن و سه‌ری نه‌كێشاوه بۆ سه‌ره‌وه ، ئه‌وه‌ی روونه تا ئێستا چاكسازیه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ر ئه‌نجامدراوه وه له‌وه‌ش بچوكتر بۆته‌وه كه ته‌نها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی گرتۆته‌وه كه بێ پشت و په‌نان ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه نزیكن له پله باڵاكان به‌ده‌رن له‌م چاكسازیانه ، ئه‌مه‌ش هاوشیوه‌ی ئه‌و كانیه‌ی لێدێت كه له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه پیس بێت تۆ هه‌رچه‌ند خوار سه‌رچاوه‌كه پاك بكه‌یته‌وه سودی نابیت . ده‌بێ له ڕه‌گه‌وه پاكی بكه‌یته‌وه ئینجا شۆری كه‌یته‌وه بۆ خوراره‌وه ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له كاتێكدایه حكومه‌ت موچه‌ی چوار مانگی ته‌واوه‌تی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره وه دوو ساڵیش چاره‌گه موچه‌ی دابه‌شكردوه كه ئه‌ویش 3 موچه‌ی نه‌داوه له چاره‌گه موچه‌كه‌دا ، وه له ساڵی 2015ه‌وه پله‌به‌رزكردنه‌وه (ترفیع) راوه‌ستاوه‌و تا ئێستا نه‌كراوه‌ته‌وه كه به پێی یاسایی راژه‌ی شارستانی ژماره (24) ساڵی ( 1960) فه‌رمانبه‌ر مافی خۆیه‌تی 4 ساڵ جارێك ترفیع بكرێت وه هه‌ر به پێێ هه‌مان یاسا ئه‌رك و مافی فه‌رمانبه‌ر دیاریكراوه به‌ڵام له ئه‌رزی واقعدا مافه‌كانی پێ نادرێ و ئه‌ركه‌كه‌شی زیاد ده‌كرێ كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا و به‌ها و عورفی كاری كارگێریه .
– توندكردنی ده‌وام كارێكی باش و گونجاوه به مه‌رجێك مه‌به‌ست لێی ته‌قیسكردن و ده‌رپه‌راندنی فه‌رمانبه‌ر نه‌بێت
– فه‌رمانبه‌ر به بریارو ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌ریم ده‌وامی كردوه نه‌ك بۆ حكومه‌تی ناوه‌ند واته ئه‌و موچه‌یه‌ی كه‌پاشه‌كه‌وتكراوه ئه‌وه وه‌ك قه‌رزه له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه ، بۆیه هه‌ر قسه‌یه‌ك له‌و باره‌وه‌یه جگه له پێدانه‌وه‌ی موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان ئه‌وه خۆ دزینه‌وه و ڕاكردنه له به‌رپرسیاره‌تی و مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ریمی كوردستان .
– وه ده‌بێ چاكسازی گشتگیر‌و فراوان بێ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌وه كه ده‌سه‌ڵات و پیگه سیاسی و حكومیه‌كانیان به‌كارهێناوه بۆ خۆ ده‌وله‌مه‌ندكردن و سبقاتی ژێربه‌ژێر وه ده‌بێ ئه‌وانه‌ش بگریته‌وه كه خاوه‌نی بیره نه‌وت و كۆمپانیان .
– بۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان نیه‌تیان جدیه بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازیه‌كه سه‌ركه‌وت و بێ وه ئامانجی خۆی بپێكێێ ئه‌و بنه‌مایه جێبه‌جێ بكه‌ن كه جمال عبدالناصر له میسر له ساڵی 1952 جێبیه‌جێیكرد له‌سه‌ر به‌رپرسانی باڵای وڵات كاتێك پۆستیان وه‌رده‌گرت و دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیان لێكۆلێنه‌وه له‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانیان ده‌كراو ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ته‌كانیان زیاتر با له‌و رێژه‌یه‌ی كه پێش ئه‌وه‌ی ببنه به‌رپرس راپێچی دادگا ده‌كران و لێیان ده‌پرسن (من این لك هذا- ئه‌وه‌ت له كوێ هێناوه ) .