ستاندەر
ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی لەکەرکوک دەڵێت: نابێت حکومەتی هەرێم بمێنێت و پێ ویستە دەستوری عێراق هەموار بکرێتەوە و هیچی تری هەرێمی کوردستان ئەوفیدڕاڵیەتەی پێشووی نەمێنێت، ساڵحی لەبەشێکی تری قسەکانیدارایگەیاندووە: لەدەستوری پێشوو ستەم لە تورکمان کراوە و وەک نەتەوەیەکی سەرەکی ئاماژەی پێنەدراوە و ئەمجارە پێ ویستە نەتەوەی تورکمان لەعێراق وەک نەتەوەیەکی سەرەکی لەدەستور ناوی بێت.
دەربارەی پێگەی هەرێمی کوردستان ساڵحی رایگەیاندووە: نابێت رێگە بدرێت هەرێمی کوردستان وەكو حكومەتێكی فیدڕاڵی بەو شێوەیەی رابردوو بێت و پێگەی لەپێگەی حكومەتی ناوەند زیاتر بێت.
شایەنی باسە وتەکانی ئەرشەد ساڵحی لەکاتێکدایە تورکیا وەک دوڵەت پشتیوانی بەهێزی تورکمانەکانی عێراقە و چاودێرانیش پێیان وایە ئەم لێدوانانەی ساڵحی بە تەوجیهی تورکیایە کەئامنجیەتی پێگەی هەرێمی کوردستان نەهڵێت.