سەدڕ پەیامێك بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 233 جار بینراوە

ستاندەر

 

موقتەدا سەدڕ رێبەری رەوتی سەدر کەخاوەنداریەتی کوتلەی پەرلەمانی سائیرون دەکات پەیامێک بڵاودەکاتەوە، لەپەیامەکەیدا سەدر ئاماژەی بەوەداوە دەبێت شۆڕشگێڕان تارمایی دەستێوەردانی دەرەكی ئەمریكا و ئەوانی دیكە دوربخەنەوە، لەبەشێکی تری پەیامەکەدا موقتەدا سەدڕ داوا لەفەرمانبەران دەکات مانگرتنی گشتی رابگەیەنن، سەدر داواکاریەکیش ئاڕاستەی خۆپیشاندەران کردووە و پیی راگەیاندوون: پێویستە هێرش نەكەنە سەر نوێنەرایەتی و باڵیۆزخانەكانی ئەو وڵاتانەی كە داگیركەر نین ئەگەر بە وتنەوەی دروشمیش بێت.

پەیامەکەی سەدڕ لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو فرانس پرێسی فەرەنسی بڵاوی کردەوە، لایەنەسیاسیەکانی عێراق لەناویشیاندا سائیرون و فەتح و حکیم و زۆرینەی لایەنەکانی تر لەسەر مانەوەی حکومەت و عادل عەبدولمەهدی لەپۆستی سەرۆک وەزیران رێکەوتون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.