ستاندەر
ئەمرۆ چوارشەم “نێچیرڤان بارزانی” سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکۆشک سەلامی بەغدا لەگەڵ “بەرهەم ساڵح” سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوویەوە، لەکۆبوونەوەکەدا پرسی دەستور و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێکرا، لەدوای کۆبوونەوەکەدا “بەشیر حەداد” جێگری سەرۆکی پەرلەمان کەیەکێک بوو لەبەشداربوانی کۆبوونەوەکە لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە: لە كۆبونەوەی سەرۆكی ھەرێم و سەرۆك كۆمار باس لە ھەموار كردنەوەی دەستوری عێراق كرا، ئەوە خرایەڕو كە ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ھەموار كردنەوەی دەستوری عێراق لاری نییە لەوەی دەستور بەرەو باشتركردن و چاكتركردنی لەوەی ئێستا هەیە و بە ئامانجی خزمەتی زیاتری گەلانی عێراق هەمواربكرێتەوە.