شارەزایەکی هەڵبژاردن: پڕۆژە یاساکەی سەرۆک کۆمار بۆ هەڵبژاردن دەبێتە هۆی لاوازکردنی حیزبە گەورەکانی عێراق و کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 186 جار بینراوە

ستاندەر

 

ئارام جەمال بەڕێوەبەری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن ڕایدەگەیەنێت “پرۆژە یاسای هەڵبژاردن، کە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئامادەی کردووە وەڵامدەرەوەی خواستی خۆپیشاندەرانە لەڕووی تێرکردنی خواستی نوێنەرایەتیکردنیانەوە لە ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکاندا. ئەم پرۆژە یاسایە لە ئێستادا بۆ لاوازکردنی بونیادی حزبە گەورەکانە لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا بە بەڵگەی ئەوەی دەرفەتێکی زۆر لەبەردەم دەرچوونی کاندیدی سەربەخۆی تاکەکەسدا دەڕەخسێنێت، لەکاتێکدا لیستی نوێنەرایەتی رئژەیی بە (سانتلیگۆی هەموارکراوی عێراقی)یەوە بڕستی لە دەرچوونی تاکەکەس بڕیبوو”

ناوبراو دەشلێت “ئەگەر ئەم پرۆژەیاسایە جێبکەوێت گۆڕانکارییەکی بەرچاو بەسەر ژمارەی کورسییەکانی زۆربەی حزبە گەورەکاندا دەهێنێت بە بەرژەوەندی کاندیدانی سەربەخۆ، خۆ ئەگەر لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشدا سیستمی هەڵبژاردنەکەی بگۆڕن (کە دڵنیام هێزە گەورە سوودمەندەکان لە لیست و سانتلیگۆکەیان ناهێڵن بەو شێوە پێشکەوتووەی ئێستای بمێنێتەوە) ئەوا ناتوانن شێوازی پاڵاوتنی کاندید بە لیست و گۆڕینی دەنگ بۆ کورسی بە سانتلیگۆی خنکێنەری تاکەکەسی عێراقی دووبارەبکەنەوە، هەربۆیە دواجار دانوستانەکان بە سیستمێکی هەڵبژاردنی تێکەڵاو دێتەدەر کە ئەویش هەنگاوێکی باش و لە پێشترەو فەزڵەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێشکەوتوویی ناوەڕۆکی پرۆژە یاساکەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.