زانیاری لەبارەی خۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، چالاكانی مەدەنی: خوێناویترین بەرپەچدانەوە لەمێژوی كۆماری ئیسلامی رویداوە

لەلایەن ستاندار Posted on 253 جار بینراوە

ستاندەر 

دژ بەگرانكردنی نرخی بەنزین لە زۆرینەی پارێزگاكانی ئێران خۆپیشاندانی گەورە ئەنجامدراوە لە نێویاندا لە رۆژهەڵاتی كوردستان، بەپێی ناوەندی ئاماری هەنگاو، ڕۆژی شەممە لانیکەم ٩٠ هاووڵاتی لە شارەکانی جوانڕۆ، سنە و مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی کە ١١ کەسیان شه‌هید بوون.

هاوكات دوای چربوونەوەی نارەزاییەكان، رژێمی ئێران سەرجەم هێلەكانی پەیوەندی  و ئەنتەرنێتی لەسەرتاسەری وڵات بریوە و چالاكانیش رایدەگەیەنن ئەوە بۆ شاردنەوەی ئەو قەسابخانەیەیە كە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بۆ دامركاندنەوەی خۆپیشاندان ئەنجامی دەدەن، بەجۆرێك چاودێران و چالاكانی سیاسی رایدەگەیەنن ئەو توندوتیژیەی لەو رۆژانەی سەرەتای خۆپیشاندان و راپەرین ئەنجامدراوە لە مێژوی كۆماری ئیسلامی وێنەی نەبوە و تەنانەت لە شۆرشی روخاندنی شای ئێرانیش بەكارنەهاتووە، لەلایەكی تر لەنوێترین پەیامیدا خامەنائی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند دەبێت بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین جێبەجێبكرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.