بەڵگەنامەکانی نیۆڕک تایمز نهێنی گەورەلەسەرسەرکردەکانی هەرێم ئاشکرا دەکات،سەرکردەهەبووبە١٠٠دۆلار جاسوسی کردووە

لەلایەن ستاندار Posted on 326 جار بینراوە
ستاندەر

رۆژنامەی نیۆڕک تایمزی ئەمریکی چەندین بەڵگەنامەی نهێنی  لەسەر جاسوسی کردنی سەرکردەکانی هەرێم بۆ ئێران ئاشکرا کردووە، بەپێی بەڵگەکان سەرکردەی باڵای کوردهەبووە لەبەرامبەری دیارییەک کەبەهاکەی تەنیا ١٠٠ دۆلاربووە،  قسەی دیبلۆماتکارە ئەمریکییەکانی بۆ ئێرانییەکان گواستۆتەوە، ئەوەی کەشتێکی نامۆیە لەبەڵگەنامەکاندا بریتییە لەپەیوەندی بەهێزی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ پارتی دیموکرات و سەرکردەیەکی باڵای ئەوحیزبە، چونکە تێڕوانینی خەڵک وابوو کە کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ یەکێتیدا هەیە، بەڵام بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی رۆژنامەی نیۆڕک تایمز، ئێران پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ پارتیشدا هاوشێوەی یەکێتی هەیە، هەر بەپێی بەڵگەنامەکان ئێران کۆنترۆڵی ساحەی سیاسی عێراقی کردووە و هیچ سەرکردەیەکی عێراق بەبێ ئۆکەی ئێران ناتوانێت بگاتە پۆستی باڵا لەشیوەی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار و سەرۆک پەرلەمان، جیا لەپۆستە باڵاکانی تر.
 
جێگەی باسە بەپشت بەستن بەهەمان بەڵگەنامە رۆژنامەی”الجریدە یومیەفی بحرین” راپۆرتێکی لەسەر بەڵگەنامەکانی رۆژنامەی نیۆڕک تایمز بڵاوکردۆتەوە، لەراپۆرتەکەدا رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، تورکیا و ئێران و کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین لەهەمان بەرەی شەڕدانەدژی سعودییە و بەشێکی وڵاتانی خەلیج، ئەوەی لەڕاپۆرتی رۆژنامەبەحرێنیەکەدا جێگەی سەرسوڕمانە پەیوەندی نێوان ئیخوان موسلیمین و تورکیا و ئێرانە. شایەنی باسە بەڵگەنامەکانی رۆژنامەی نیۆڕک تایمزی ئەمریکی ژمارەیان ٧٠٠ بەڵگەنامەیە کەچەند رۆژێک پێش ئێستا بڵاوکرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.