بۆردی توێژینەوەی ستاندەر نوێترین توێژینەوەی لەبارەی ململانێی تایفی لە عێراق و كاریگەری بۆ سەر كوردستان بڵاوكردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 743 جار بینراوە

ستاندەر

بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر نوێترین توێژینەوە خۆی لەبارەی مللانێی تایفی لە عێراق بڵاودەكاتەوە و دەیخاتە بەردەم خوێنەرانی كورد و ئەوانی گرنگی بە پرسە تایفی و ئیتنیەكان لە عێراق دەدەن.

لە پێشەكی توێژینەوەكە، د.رەعد رەفعەت سەرۆكی بۆردی توێژینەوەی ستاندەر نوسیویەتی  “دەروازەیەكى كوردستانی بۆ توێژینەوەكەى دامەزراوەى رِاند” چەند سەرنجێكە لەسەر توێژینەوەی وەرگێراوی “داهاتووی پەیوەندییە ئیتنی و تایفییەكان لە رِۆژهەڵاتى ناوەرِاست”ی ژمارە (28)ی بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر كە لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵ بڵاومانكردەوە، كە نوسینێكی دامەزراوەى راند بوو، راندیش یەكێكە لە ثینكتانگە هەرە بەناوبانگەكانی ئەمریكا كە كاریگەرى زوَری هەیە لەسەر نەخشە كێشانی سیاسەتى دەرەوەى ئەمریكا, بۆیە وەستان و وردكردنەوەى توێژینەوەكە بۆ كوردستان گرنگە.

سەرۆكی بۆردی توێژینەوەی ستاندەر دەشلێت. لەم توێژینەوەیەدا تەقەلاى ئەوە دەدەین، كە دەروازەیەك بۆ خوێنەرى كورد بینا بكەین، تا بابەتەكە روانگەیەكى كوردستانیانە وەربگرێت، بە چاوێكى كوردستانییانە برِوانینە تایفییەت لە رِۆژهەڵاتى ناوەراست و كوردستان و عێراق، مەرج نییە ئەو تیرِوانین و هۆكارانەى (راند) –لە توێژینەوەی رابردوو- بینویەتى تەواو راست بێت بۆ كوردستان، مەرجیش نیە ئەو چوار سیناریۆیانەى بۆ داهاتووى رِۆژهەڵاتى ناوەرِاست بەیانى كردبوو حەتمى بێت.

بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنی توێژینەوەكە كلیك لێرە بكە

rand

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.