دوای سەد ساڵ حەسەن خەیریەكان لە مێژووی كورد بۆ دژایەتی گەلەكەی خۆیان دوبارە دەبنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 460 جار بینراوە

ستاندەر

لە چەند رۆژی رابردوو بەرپرسی پەیوەندیەكانی هەرێم لە دەرەوە، سەردانی ئەمریكای كردووە لەوێ چەندین لێدوانی دژی ئەزمونی رۆژاڤا و ئیدارەی خۆسەر و پەكەكە داوە، ئەوەش لە كاتێكدایە لە سەر ئاستی كۆنگرێس و دامەزراوە گەورەكانی ئەمریكا پشتیوانیەكی زۆر بۆ گەلی كورد لە رۆژاڤا دروستبوە، کە بۆ باشوری کوردستانیش سودی هەبوە، وەفدێكی ئیدارەی خۆسەری رۆژاڤاش بەسەرۆكایەتی ئیلهام ئەحمەد كۆبونەوەی بەردەوام ئەنجامدەدەن، توانیویانە پشتیوانیەكی زۆرتر كۆبكەنەوە، ئەو سەردانەی بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێم گومانی لەسەرە كە بۆچی لەو كاتە لە ئەمریكا لێدوان دژی ئەزمونی رۆژاڤا دەدەن و شەرعیەت بە داگیركاری توركیا دەدەن، ئەو سەردانە لەكاتێكدایە پێشتر بریار بو سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی توركیا بكات، بەڵام دواتر هەڵوەشایەوە، تا ئێستا هۆكاری هەڵوەشاندنەوەكە روون نیە، بەلكو دەگوترێ پەیوەندی بەوە هەبوە كە سەرۆكی حكومەت نەیویستوە لەو كاتە بەسەردانی بۆ توركیا رای گشتی كورد كە دژی دەسەڵاتی توركیایە لە ئێستا، بەرامبەر خۆی تورە بكات، بەڵام چونی بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە و ئەو لێدوانانەی پرسیاری ئەوەی دروستكردووە، ئایە ئەو سەردانە بە ئیعازی كێیە.

بۆ روونكردنەوەی ئەو بابەتە نمونەیەكی مێژوویی دەخەینە روو، حەسەن خەیری، یەكێك لە نوێنەرەكانی كورد, لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەتاتورك، پشتیوانی پرۆژەكەی ئەتاتورك دەكات بۆ شكست پێهێنان بە پەیماننامەی سیفەر و مافەكانی گەلی كورد و دەولەتی كوردستانی، ئەتاتوركیش كورد بونی ئەو بەكاردەهێنیت لەلایەنی نوێنەری وڵاتە زلهێزەكان بۆ ئەوەی بیسەلمێنیت كورد لەگەڵ ئەون و ئەوانەی دژایەتی ئەتاتورك و داوای مافی كورد دەكەن نوێنەری كورد نین، لە یەكێك لە كۆبونەوەكان،  خالید بەگ یەكێك لەو سه‌رۆك عه‌شیره‌تانه‌ بو كه‌ له‌ كۆبونەوەیەكی ئەتاتورك بەشداری كردبو، گوێی له‌مسته‌فا ئه‌تاتورك گرتوو هه‌ر به‌ڵینى ده‌داو له‌ولایه‌ش له‌پیلان بوو له‌ كورد، بیریكى قوولى كرده‌وه‌، سه‌رى له‌بن گوێى (حسن خه‌یرى) ناو پێى ووت من وا ده‌بینم ئه‌و ئیشه‌ى ئێمه‌ و پشتیوانیمان له‌ئه‌تاتورك له‌دژى سوڵتان تیغه‌ بۆ ملى خۆمان تیژ ده‌كه‌ین.

حسن خه‌یرى سه‌رۆكى فراكسیونى كورد بون له‌ ئه‌نجوومه‌نى مه‌زنى توركیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كه‌ ئه‌تاتورك دروستى كردبوو، 72 ئه‌ندامى كوردى تێدابو، ئه‌تاتورك وه‌فدێكى لێ رێكخستن به‌سه‌رۆكایه‌تى عصمت ئینینۆ، دووكوردیشى به‌گه‌ردا (برنجى زاده‌و زولفى به‌گزاده‌)، ئه‌وان له‌وێ چوونه‌ لۆزان به‌ناوى كورد قسه‌یان كرد، وتیان: ئێمه‌ و تورك براین، ده‌مانه‌وێ پێكه‌وه‌ بژین، نامانه‌وێ جیاببینه‌وه‌ ماده‌كانى 62ـ64 ده‌بێ هه‌ڵگیرێ، (حسن خه‌یرى) له‌ ئه‌نجومه‌نى ئه‌نقه‌ره‌ بروسكه‌ى به‌ناوى هه‌مو كورد بۆكۆنگره‌ى لۆزان ده‌كرد، ده‌یان ووت: سیڤه‌ر و سوڵتان و ئه‌سته‌مبۆڵمان ناوێ، شریف پاشامان ناوى، جیابونه‌وه‌مان ناوێ، به‌ڵكو لۆزان و ئه‌تاتورك و ئه‌نقه‌ره‌و برایه‌تى توركمان ده‌وێ ، تاواى لێهات وه‌فدى ئه‌نقه‌ره‌ به‌شدارى پى كراو وه‌فدى عوسمانى ده‌ركران له‌و كۆنگره‌یه‌، له‌لاى عیراقیش وه‌فدى لۆزان كورد بوه‌، به‌ریتانیا(به‌سه‌ركردایه‌تى كیرزۆن) سه‌رپه‌رشتى ده‌كردن به‌شداربوان جعفر عسكرى(كورده‌) وتوفیق سوێدى، به‌وشێوه‌یه‌ ڕێكه‌وتنى سیڤه‌ر گۆڕا به‌لۆزان كه‌ پیك هاتبه‌ له‌ 143ماده‌ 128جار ناوى توركیاى لێ هاتوه‌ تاكه‌ ناوێكى كوردى تێدا نه‌هات.

دوای ئەوەی خواستەكانی بە سەركردە كوردەكان هێنادی، ئەتاتورك دادگایه‌كى ریك خست به‌سه‌رۆكایه‌تى (صائب پاشا) بۆ له‌سێداره‌دانى سه‌ركرده‌ كورده‌كان، ئه‌و دادگایه‌ گه‌یشته‌ هاریكاره‌كانى ئه‌تاتوركیش، له‌وانه‌ (حسن خه‌یرى) به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى جلى كوردى له‌به‌ر بووه‌ له‌نێو (ئه‌نجومه‌نىتوركیا) فه‌رمانى سێداره‌ى ده‌رچوو، هه‌رچه‌نده‌ هاوارى كرد وتى به‌فه‌رمانى ئه‌تاتورك ئێمه‌ جلى كوردیمان له‌به‌ر ده‌كرد، صائب پاشا وتى ئه‌و جۆره‌ جلانه‌ى چ كورد چ عه‌ره‌بى و چ چه‌ركه‌س و چ فارس … چ ئیسلامى هه‌موى قه‌ده‌غه‌یه‌.

چاودێران پێیان وایە ئەو بەرپرسە كوردانەشی كە ئێستا بۆ پشتیوانی ئەردۆغان و توركیا جۆرەها لۆبی دەكەن، سەرەنجامیان هەمان شێوەی جەسەن خەیری و ئەوانی ترە، كە وەسیەتیان كردبوو گۆرەكەیان لەسەر رێگای كوردان بێت، بۆ ئەوەی ئەوەی بە رێیەكەدا هات تف لە گۆڕەكەیان بكات.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.