ستاندەر
بڕیارە بەیانی وەڤدێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببنەوە دەربارەی پرسی رادەستکردنی نەوت، فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لەبەغدا رایگەیاندووە: بەیانی وەڤدێکی حکومەتی هەرێم دێنە بەغدا، نوێنەری حکومەتی هەرێم دەشڵێت: تێگەیشتنی باش هەیەبۆ رێکەوتن لەنێوان هەرێم و بەغدا، لێدوانەکەی نوێنەری حکومەتی هەرێم لەکاتێکدایە ” سامڕ غەزبان” وەزیری نەوتی عێراق لەمیانەی بەشداری کردنی لەبەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی رایگەیاندبوو: هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە ساڵی داهاتوو پابەندبن بەڕادەستکردنی ئەوبڕە نەوتەی کەدیارکراوە.
چاودێران پێیان وایە حکومەتی هەرێم بەڕادەستکردنی نەوت بەبەغدا هەنگاوێکی باش دەنێت بەرەو بوژانەوەی کەرتی ئابوری و چاکبوونی دۆخی فەرمانبەران، چونکە ئەگەر بێت و هەرێم نەوتەکەی رادەست بکات ئەگەر هەیە بەغدا بودجەی فعلی بنێرێت، بەم کارەش بەشێکی زۆری پڕۆژە لەکارکەوتووەکان وەگەڕ دەخرێن.