وەزیری دەروەی ئەمریکا پەیامێک ئاڕاستەی خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 275 جار بینراوە

ستاندەر

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوایەک ئاڕاستەی خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات، مایک پۆمپیۆ لەرێگەی تویتەرەوە داوا لەخۆپیشاندەرانی ئێران دەکات، وێنە و گرتە ڤیدیۆی و زانیاری لەبارەی ئەو کەسانە بڵاوبکەنەوە کەخۆپیشاندەران سەرکوت دەکات، بۆئەوەی ئەمریکا سزایان بەسەردا بسەپێنێت، ئەو داواکارییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکاتێکدایە ئەمرۆ لەلایەن ئەمریکاوە سزا بەسەر وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای ئێران سەپێندرا، لەبەرامبەر بڕیاری پچڕاندنی هێڵەکانی ئینتەرنێت لەو وڵاتەدا.

شایەنی باسە خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی ئێران ماوەی ٧ رۆژە لەبەشێکی زۆری شارەکانی ئەو وڵاتەوە بەردەوامی هەیە، دژی بڕیاری گرانکردنی نرخی بەنزین بۆ سێ هێندەی نرخی جارانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.